الأربعاء، 2 يناير 2013

ئۆجه‌لان ره‌خنه‌ له‌ پێغه‌مبه‌ر ئه‌گرێت!



Add caption
ئۆجەلان بناسە لەسەر زمانی خۆی!!

ئۆجەلان لە نوسینێکدا بە ناوی أزمة المدنية وحل الحضارة الديمقراطية في الشرق الأوسط دەڵیت::

محمد (مەبەستی پێغەمبەرە صلی الله علیه وسلم) دوو هەڵەی کردووە::

یەکەم / ئەوەی کە جولەکەکانی بنی قریضەی کوشت و لەناو برد و بووە بیانو بۆ دەسەلاتە ئیسلامیەکانی دواتر کە قەلاچۆی نەیارانیان بکەن
دووەم/ ئەوەی کە بت پەرستی قەدەغە کرد کە ئەمەش دیکتاتۆری لێ کەوتەوە

پاشان رەخنەی توند لە سەرکردەی گەورە سەلاحەدینی ئەیوبی دەگرێت و بەوە تۆمەتباری دەکات کە خزمەتی عەرەبی کرد و لە خزمەت کوردا نەبوو!!

پاشان لە بارەی موسڵمانانی کوردی سوونەوە دەڵێت ئەو کوردانەی بوونە موسلمنی سونە مەزهەب ئەوانە بوون کە پالیان دابووەوە بە سلطانەکانەوە و بوونە خزمەتکاریان!!
بەڵام ئەو موسڵمانانە کوردانەی بوونە عەلەوی ئەوانە بوون کە بەردەوام بوون لە شۆرش و خەلکێکی شۆڕشگێر و دژ بە دەسەلات بوون!!

پاشان لە باسی فەتح کردن وولاتان لە لایەن موسلمانانەوە ووشەی داگیر کردن بەکاردێنێت لە جیاتی فەتح کردن!!!

پاشان رەخنەی زۆر خراپ دەگرێت لە زۆرێک لە ساحابەکانی وەک معاویە و عمرو کوڕی عاص و دەسەلاتدارە موسڵمانەکان بە ستەم کار ناو دەبات!!!

لە قسەکانیشیدا پشت دەبەستێت بە ووتەکانی هیگل و مارکس و چەندین کەسی بێ باوەڕی تر و دێت بە قسەی ئەو فیکر بۆگەنانە دادگایی مێژوو و ئاینی ئیسلام دەکات و بە شێوەیەکی شێواو مانای خودا دەکات و باسی پەیامی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) دەکات

سه‌رچاوه‌:
http://alawset.net/kovar_21/2.html

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق