دةولةتى دينى و مةدةنى
پێناسه‌و باسی ئه‌و دوو ده‌وله‌یه زۆر ئاڵؤزتره
له‌وه‌ی كه هه‌مووكه‌س بتوانێت تیایدا قسه‌بكات ، زۆۆۆر به‌كورتی و ئه‌وه‌ی بیرم
مابێت.
...................................................................................
یه‌كه‌م: ده‌وڵه‌تی دینی، به‌وه ئه‌گوترێت
كه حوكوم راسته‌وخۆ له‌خواوه ئاراسته ئه‌كرێت و كه‌سێك ئه‌یگه‌یه‌نێت و رۆژانه
به‌رده‌وامه له‌ده‌ركردنی حوكمه نوێیه‌كان و قسه‌كردن له‌سه‌ر بابه‌ته‌كات (له‌رێگه‌ی
وحی) یه‌وه، بۆنمونه ئه‌و ده‌وله‌ته دینییه‌ی له‌مه‌دینه درووستكرا كاتێ پێغه‌مبه‌ر
صلی الله علیه وسلم پێشه‌وابوو به‌رده‌وام بۆحوكمه نوێیه‌كان به‌وه‌حی ئاگادار
ئه‌كرایه‌وه، هه‌روه‌ها ته‌واوی حوكمه‌كان كه ئه‌كرا له‌سه‌ر ئیسلام حساب ئه‌كرا،
وه‌كو ئه‌وه‌ی بلێیت هه‌رحوكمێك كه ئه‌كرا خالصا په‌یوه‌ستبوو به‌دینه‌وه،
..................................................................................
دووه‌م: ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی، ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌یه كه
حوكمدان تیایدا له‌سه‌ر دین ناكه‌وێت ، واته ئه‌گه‌ر حاكم ،قازی، فه‌رمانره‌وا،
كاربه‌ده‌ست،..هتد. بریارێك ده‌ربكه‌ن ته‌نها له‌سه‌ر خۆیان حسابه ئه‌گه‌ر هه‌له‌یه‌كی
تیادابێت، ئینجا ئه‌وكه‌سانه‌ی حوكم ئه‌كات مه‌رج نیه دیندارێكی حافظ القرأن بێت
به‌ڵام مه‌رجه كه پسپۆربێت له‌بواری به‌رێوه‌بردندا له‌لایه‌نه‌كانی ده‌وڵه‌تداری
و حاكمیه‌تی و قه‌زاوه‌تی هتد... به‌نمونه / ئه‌گه‌ر یاریچیه‌كی تۆپی پێ بهێنین
ناكرێ بڵێین تۆ ئیشت ئه‌وه‌یه یاری باسكه بكه‌یت،! یان به‌پێچه‌وانه‌وه، یاخوود
كه‌سێك دكتۆرای هه‌بێت له‌بواری قانون ویاسادا مه‌عقول نیه بكرێته مه‌لای مزگه‌وت
و وتاربات بۆخه‌ڵكی! یان مه‌لایه‌كی مزگه‌وت كه زۆر شاره‌زابێت له دیندا به‌ڵام
توانای به‌رێوه‌بردنی قه‌زاوه‌تی نه‌بیت ناكرێ بیكه‌یت به حاكم یان كاربه‌ده‌ست..!
به‌نمونه ئه‌بو ذر الغفاری ره‌حمه‌تی خوای لێبێت ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بوو داوا بكات
كه بكرێته والی، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ره‌تی كرده‌وه، چونكه
زانیتی ئه‌و بۆئه‌وكاره ناشێت بادینداریش بێت! ئینجا ئه‌مرۆ له‌ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نیدا
كار له‌سه‌ر پسپۆری ئه‌كرێت نه‌ك پله‌كانی دینداری و له‌خواترسی... یان هه‌وڵ ئه‌درێت
ئه‌گه‌ر ده‌ست بكه‌وێت كه‌سانێك هه‌بن هه‌م له‌دیندا هه‌م له ئموری سیاسه‌ت و قه‌زاوه‌تدا
پسپۆربیت ئه‌وه دابنرێت،
هه‌ربۆیه ئه‌م خاڵه بوه‌ته هۆی جیاكردنه‌وه‌ی
نێوان ده‌وڵه‌تی دینی و ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی،
یه‌كێكیتر له‌و خاڵانه ئه‌وه‌یه كه
ئه‌گونجێت هێزو فكره‌ی جوان كه خزمه‌ت به‌دینداری و حوكمه دادپه‌روه‌رییه‌كه ئه‌كات
بهێنرێته ناوه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته‌كه‌و هه‌ماهه‌نگی بكرێت، ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی شه‌رع
نیه، وه خاڵێكیتر ئه‌وه‌یه كه مه‌جالی ئه‌وه‌هه‌یه میكانیزم به‌كار بهێنرێت
وه‌كو میكانزمی دیموكراسی، نه‌ك لیبرالییه‌ت..! چونكه جیاوازییه‌كی زۆر هه‌ن له‌نێوان
ئه‌و دوو چه‌مك و میكانزمه،به‌ومه‌رجه‌ش به‌كار ئه‌هێنرێت كه له‌خزمه‌ت دادپه‌روه‌ری
و ئینسانیه‌تدابێت و هیچ شتێكی پێچه‌وانه‌ی ئایه‌تێك یان فه‌رمووده‌یه‌كی صحیح نه‌بێت،
وه‌كو پێشتر باسمكرد مه‌جالی ره‌وت و حیزب و فكره‌ی دیكه هه‌یه بۆهاتنه ناوه‌وه‌ی
ئه‌م ده‌وڵه‌ته به‌و مه‌رچه‌ی له‌خزمه‌ت ئینسانیه‌تدابیت.
وه‌لێره‌شدا هه‌ر چاكه‌یه‌ك له‌و ده‌وڵه‌ته‌داهه‌بێت
بۆ ئیسلام ئه‌ژمار ئه‌كرێت
وه هه‌ر كه‌مو كورتیك هه‌بێت له‌سه‌ر
كه‌سایه‌تیه‌كان و ده‌وڵه‌ته‌كه ئه‌ژمار ئه‌كرێت.
ئه‌وه‌نده‌ی من بزانم ئێستا له‌ناو شیعه‌دا
ده‌وڵه‌تی دینی په‌یره‌و ئه‌كرێت، ئه‌وان پێیان وایه كه سه‌ركرده‌كانی وه‌كو
خامه‌نه‌یی و كه‌سایه‌تیه ئاینیه‌كان له‌لایه‌ن خواوه په‌یامیان بۆدائه‌به‌زێت
وكه‌رامه‌ت و جۆرێك له‌وه‌حی بۆیان دێت! هه‌ربۆیه ئه‌گه‌ر وردبینه‌وه زۆرجار ئه‌گوترێت
(أیة الله خامه‌نه‌ییی، أیة الله فلان..هتد.)
ئه‌مه زۆر به‌كورتی ئه‌وه‌ی له‌بیرم
مابێت ئه‌مه‌نده‌یه‌له‌م كاته‌دا ئه‌وه‌نده‌یه.
محمدكاكه‌برا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق