الجمعة، 23 نوفمبر 2012

رۆژی عاشوراء

ماڵپه‌ڕی ناوه‌ندی ئه‌یوبیی

رۆژی ده یه می مانگی موحه ڕڕه م (عاشوراء) ئه وڕۆژه یه که موسا پێغه مبه رعلیه السلام وه گه له که ی (بنی اسرائیل) خوا ده ریای له دوانزه ڕێگاوه بۆ له تکرن وه باشی هه ڵکرد هه تا قوڕو لیته ی بنی ده ریاکه وشك بێته وه بۆ ئه وه ی به ئاسانی له ده ریا که بپه ڕنه وه، پاش ئه وه ی موسا و گه له که ی هه موو په رینه وه ئه وبه ری ده ریاکه، فیرعه ون و سوپاو ده ست و پێوه نده که شی شوێنیان که وتن به هه مان ئه وڕێگایانه دا که خوا بۆ موساو گه له که ی کرده وه به ڵام کاتێك فیرعه ون و ده ست و پێوه نده که ی گه یشتنه ناوه ڕاستی ده ریا خوا فه رمانی به ده ریا کرد که بجوڵێ هه تا هه مویان له ناو ده ریادا خنکان، موساش هه موو ساڵێ ئه وڕۆژه به ڕۆژو ئه بو بۆ سوپاس کردنی خوای گه وره، وه جوله که ش ئه و ڕۆژه به ڕۆژو ئه بون.
فَلَمَّا تَرَاءَى الْجَمْعَانِ قَالَ أَصْحَابُ مُوسَىٰ إِنَّا لَمُدْرَكُونَ ﴿٦١﴾قَالَ كَلَّا إِنَّ مَعِيَ رَبِّي سَيَهْدِينِ ﴿٦٢﴾ فَأَوْحَيْنَا إِلَىٰ مُوسَىٰ أَنِ اضْرِب بِّعَصَاكَ الْبَحْرَ فَانفَلَقَ فَكَانَ كُلُّ فِرْقٍ كَالطَّوْدِ الْعَظِيمِ ﴿٦٣﴾ وَأَزْلَفْنَا ثَمَّ الْآخَرِينَ ﴿٦٤﴾ وَأَنجَيْنَا مُوسَىٰ وَمَن مَّعَهُ أَجْمَعِينَ ﴿٦٥﴾ثُمَّ أَغْرَقْنَا الْآخَرِينَ ﴿٦٦﴾ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَآيَةً وَمَا كَانَ أَكْثَرُهُم مُّؤْمِنِينَ ﴿٦٧﴾ وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ الْعَزِيزُ الرَّحِيمُ ﴿٦٨﴾ الشعراء
کاتێك هه‌ردوولا یه‌کتریان به‌دی کرد، یارانی موسا وتیان: به‌ڕاستی پێمانگه‌یشتن و ئێمه‌ تیا چووین.(٦١) موسا وتی: نه‌خێر، وا نیه‌، من به‌ڕاستی په‌روه‌ردگارم له‌گه‌ڵدایه‌و ڕێنمایم ده‌کات (بۆ ڕزگاری و سه‌رفرازی) (٦٢) ئه‌وجا ئێمه‌ وه‌حیمان نارد بۆ موسا که‌: به‌ گۆچانه که ت له‌ ده‌ریاکه‌ بده (ئه ویش لێی دا) ئینجا ده‌ریا له ت بوو وه هه‌ر له ته وه‌ك کێوێکی گه‌وره‌ و وابوو(٦٣) وه‌ ئه‌وانی تر (فیرعه‌ون و له‌شکره‌که‌ی) مان نزیك کرده‌وه‌ له‌وێ (ده‌ریا) که‌(٦٤) جا مووسا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون ڕزگارمان کردن(٦٥) پاشان ئه‌وانی تر(فیرعه ون و داروده سته که ی) مان نوقم کرد (له ده‌ریادا خنکاندمانن)(٦٦) به‌ڕاستی له‌وه‌دا (که‌ باسکرا) به‌ڵگه‌یه‌کی گه‌وره‌ هه‌یه‌ ( له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خوا) به‌ڵام زۆربه‌یان باوه‌ڕیان نه‌هێنا.(٦٧) به راستی په روه ردگارت زاڵ و به به زه یی یه(٦٨)
١- عن بن عباس رضي الله عنهما أن رسول الله صلى الله عليه وسلم قدم المدينة فوجد اليهود صياما يوم عاشوراء فقال لهم رسول الله صلى الله عليه وسلم ما هذا اليوم الذي تصومونه فقالوا هذا يوم عظيم أنجى الله فيه موسى وقومه وغرق فرعون وقومه فصامه موسى شكرا فنحن نصومه فقال رسول الله صلى الله عليه وسلم فنحن أحق وأولى بموسى منكم فصامه رسول الله صلى الله عليه وسلم وأمر بصيامه)) رواه مسلم
ابن عباس ئه ڵێ کاتێ پێغه مبه ر صلی الله علیه وسلم گه یشته مه دینه بینی جوله که کان له ڕۆژی عاشورادا به ڕۆژو ئه بون پرسیاری لێکردن له به ر چی له وڕۆژه دا به ڕۆژو ده بن ئه وانیش له وه ڵامدا وتیان چونکه ئه م ڕۆژه ڕۆژێکی زۆر گه وره و پیرۆزه له م رۆژه دا خوا موساو گه له که ی له ده ریا په ڕانده وه و له ده ست فیرعه ون داروده سته که ی ڕزگاری کردن، وه فیرعه ون و دارو ده سته که شی له ناو ده ریادا خنکاند، ئنجا موسا بۆ سوپاس گوزاری خوا تییدا به ڕۆژوئه بوو، جا ئێمه ش به و هۆیه وه به ڕۆژوده بین، پێغه مبه ر صلی الله علیه وسلم فه رموی: ئیمه له پێش ترین بۆ موسا هه تا ئێوه، جاپێغه مبه ر صلی الله علیه وسلم ئه وڕۆژه به ڕۆژو بو وه فه رمانی کرد که موسوڵمانان ئه و رۆژه به ڕۆژو ببن.
٢- عن أبي هريرة رضي الله عنه قال قال رسول الله صلى الله عليه وسلم أفضل الصيام بعد رمضان شهر الله المحرم وأفضل الصلاة بعد الفريضة صلاة الليل)) رواه مسلم: ١١٦٣ کتاب الصیام
أبوهریرة خوا لێی ڕازی بێت ئه ڵێ: پێغه مبه ری خوا صلی الله علیه وسلم فه رموی: چاکترین ڕۆژو له دوای ڕه مه زان رۆژوی مانگی موحه ڕڕه می خوایه، وه باشترین نوێژیش له دوای فه رزه کان شه ونوێژه.
٣- عن أبي قتادة رضي الله عنه قال: سُئِلَ رسول الله صلي الله عليه وسلم عن صيام يوم عاشوراء، فقال: (( يُكَفِرُ السنة الماضية)) رواه مسلم: ١١٦٢ کتاب الصیام
أبي قتادة خوا لێی ڕازی بێت ئه ڵێ: پرسیاریان له پێغه مبه ری خوا صلی الله علیه وسلم کرد ده رباره ی ڕۆژوی ڕۆژی عاشورا ئه ویش فه رموی: گوناهی ساڵی ڕابوردو ئه سڕێته وه- له ڕیوایه تێکی تردا ئه فه رموێ ئومێده وارم که خوای گه وره گوناهی ساڵی پێشوی پێبسڕێته وه
٤- عن عبدالله إبن عباس رضي الله عنه قال: حين صام رسول الله صلي الله عليه وسلم يوم عاشوراءَ. وَاَمَرَ بِصِيامِهِ، قالو: يارسولَ الله إنَهُ يَومٌ تَعظُمُهُ اليَهودُ والنصاري، فقال رسول الله صلي الله عليه وسلم (( فإذا كان العامُ المقبلُ، إن شاء الله صُمنا اليومَ التاسِعَ)) قال: فَلَم يَأتِ العامُ المقبلُ، حتي توفي رسول الله صلي الله عليه وسلم. رواه مسلم: ١١٣٤ کتاب الصیام
عبدالله ی کوڕی عه بباس خوا لێی ڕازی بێت ئه ڵێ: کاتێك پێغه مبه ری خوا صلي الله عليه وسلم ڕۆژی ده یه می موحه ڕڕه م (عاشوراء) به ڕۆژو بوو وه فه رمانی کرد به به ڕۆژو بون تێیدا، وتیان: ئه ی ڕه وانه کراوی خوا به ڕاستی ئه م ڕۆژه ڕۆژێکه که جوله که و گاوره کان به رز ڕای ئه گرن، پێغه مبه ری خواش فه رموی(( ئه گه ر ساڵی داهاتو هات، ئه گه ر خوا حه زکات ئه وا ڕۆژی نۆیه میش به ڕۆژو ئه بین)) ئه ڵێ: ساڵی داهاتو نه هات، هه تا پێغه مبه ری خوا صلي الله عليه وسلم مرد
٥- عن أبي سعيد الخدري رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وسلم: ((ما من عبد يصوم يوما في سبيل الله إلا باعد الله بذلك اليوم وجهه عن النار سبعين خريفا )) رواه مسلم
ابی سعید الخدری خوا لێی ڕازی بێت ئه ڵێ: پێغه مبه ری خوا صلی الله علیه وسلم فه رموی: هه ر به نده یه ك ڕۆژێك له ڕێی خوا به ڕۆژو بێت ئه وا خوا به هۆی ئه وڕۆژه وه ڕوخساری حه فتا ساڵ له ئاگر دور ده خاته وه.
که واته ئه ی ئه وکه سه ی خۆت به موسولمان ئه زانی ئه گه ر حه زده که ی خوای گه وره حه فتا ساڵ له ئاگری جه هه نه م دورت بخاته وه، وه خۆی پاداشتی تایبه تیت بداته وه ئه وا له م ڕۆژه کورتانه ی زستاندا که هه ست به برسێتی و تینویتی ناکه یت به ڕۆژو ببه، به تایبه ت ڕۆژانی نۆیه مو ده یه می موحه ڕڕه م (عاشوراء و تاسوعاء) ئه مه هه لێکی زێڕینه هاتۆته ڕێت هۆشیار به و له ده ست خۆتی مه ده کێ ئه ڵێ مه رگ ڕێگات پێئه دا که جارێکی تر ئه م هه له بێته وه به رده ستت، چونکه له ناو گۆڕدا ئاهی په شیمانی هه ڵئه کێشی بۆ ئه م ڕۆژه گه وره و پیرۆزه که نرخیت نه زانی و تێیدا به ڕۆژو نه بویت، بێگومان په شیمانیش هیچ سود ێکی نابێ بۆت، ئاگاداربه که پێغه مبه ری خوا صلي الله عليه وسلم مه رگ مۆڵه تی نه دا هه تا ساڵی داهاتو ڕۆژی نۆیه م و ده یه می موحه ڕڕه م به ڕۆژو بێت.

الخميس، 22 نوفمبر 2012

سەلەفیەكانی شوێنكەوتەی شێخ ربیع ی مەدخەلی پێچەوانەی كتاب و سوننە ئەجوڵێنەوە.

 محمدكاكه‌برا


بەناوی خوای گەورە و میهرەبان.
بەردەوامین لە ئاگاداركردنەوەی موسوڵمانان لە هەڵەتێگەیشتن.
باسی ئەم جارەمان ئاشكراكردنی هەڵوێستێكی سەلەفیەكانە بەرامبەر بە موسوڵمانان..!

ئەوەی كە حاشا هەڵنەگرە ئەوەیە كە سەلەفیەكان زۆریان دەمیان نەپاراستوە بەرامبەر بە برای موسوڵمانی خۆیان و پێچەوانەی كتاب و سوننە ئەجوڵێنەوە..!

سەرەتا لە دكتۆر عبداللتیفەوە دەست پێ‌ ئەكەین:
ئەو لەوەڵامدانەوەیەكیدا بۆسایتی (كوردی نیوز) كە ئەو سایتە وابڵاوی كردبۆوە سەلەفیەكان داوای موەڵەتی حیزبییان كردبێت لە وەزارەتی ناوخۆ: تیایدا ئەڵێ‌:

(( لە بەكرێ‌ گیراو وایە هەموو كەس بەكرێ‌ گیراوە لەحزبی وابێت هەموو كەسێك حزبیە وەڵامی ئێمەش بۆكوردی نیوز ناسراو بە ( كــوردی فـــیوز ) ئەوەیە كە ....هتد.

لێرەدا خاڵێك هەیە كە زۆر جار ئەپرسین بۆ ناو و ناتۆرە ئەنێن لەموسوڵمانان ئەڵێن كاكە ئەوە ناو نان نیە بەڵكو ئەوە سیفەتە..! دەی باشە ئیستا پێمان بڵێن (فیوز)یش هەر سیفەتە..؟
بێگومان نەخێر بەڵام ئەمانە جگە لە خۆهەڵخەڵەتان زیاتر هیچیتر نیە .
پاشان بزانین مامۆستایەكی دیكەیان كەناوی مامۆستا عبدالكریمی سلفی یە چی ئەكات..؟
ئەو مامۆستایە ئەڵاێت (( غەیبەتی ئیسلامیەكانی كوردستان درووستەو زۆر ئاساییە..! ))

ئەو ناوی حزب ناهێنێت بەڵام ئەڵێ‌ غەیبەتی ئەهلی بیدەع و تەفرەقە..! درووستە. واتە هەرسێ‌ حزبی ئیسلامی یەكگرتوو كۆمەڵ بزوتنەوە بیدعەچی و تەفرەقەچین, وابزانم ئەوە بەڵگەی ناوێ‌ چونكە لە مناڵێكی سلفی بپرسیت ئەڵێت ئەوان واتە ئیسلامیەكان بیدعەچین و مایەی تەفرەقەن..!

ئیستاش دێینەسەر باسی هەندێ‌ كەسیتر كە نەك جارێك بەڵكو هەزاران جار تەعن ئەدەن و ناو وناتۆرە لە موسوڵمانان ئەنێن:
هەندێك لەو تانەو تەشەرانەی كە ئەیڵێن ئەمانەن:
ناوی حزبێكی ئیسلامی ئەگۆرن, بە (یەكگرتووی ئیسلامی ) ئەڵێن تەبعەن بەشێوەیەكی گاڵتەجاری ئەڵێت (شلگرتووی دیموكراسی). یان ناویان لە جماعەی ئیسلامی ( برایانی موسوڵمان ) ئەڵێن (ئیخوان مفـــلســین ) یان ئیخوان موجرمین...) پەنابەخوا لەم قەباحەتە ..!
وە رۆژانە سوكایەتی ئەكرێت بەو ئیسلامیانە ئەوەی سەیرە ئەوەیە كە ئەڵێن بە دەعوەی ئەزانین..!!!! لاحول ولاقوە الا بالله والله بەس پێمان بڵێن كە كام پێغەمبەر بەو شێوەیە تەنانەت لەگەڵ جولەكەكان جوڵابێتەوە...!!؟ یان بە مامۆستا علی باپیر و مامۆستا صلاح الدین پەنابەخوا ئەڵێن ( ,,,,,, )

یان بە من ئەڵێن محمد رۆمانسی ,,, یان بەشێوەیەكی زۆر رەها ئەڵێن هەردوو حزبی یەكێتی و پارتی باشترن لە یەكگرتوو و كۆمەڵ..! یان بەڵاگەمان لایە كە جنێوی وەكو ئەمانە دراوە بە موسوڵمانان : كەری كەرباب , بێ‌ قیمەت , بێ‌ غیرەت , گومرا , ناونانمان بە صەگ و كەمتیار..! چەقەڵا ...هتد. سبحان الله.
بەڵگە هەركەسێك بیەوێت لامان دەست ئەكەوێت.

ئیستا بۆمان دەركەوت كە زۆربەی سەلەفیەكان چی لە هەمبانەیاندایە:
بەلڵگەكان:
بۆئەوەی بزانین لەوەڵامی ئەمانەدا ئاینی پیرۆزی ئیسلام چۆن باسی ئەم خەسڵەتانە ئەكات وە حوكمی چییە و چۆن ئامۆژگاری ئێمەش وئەوانیش ئەكات بفەرموون لەگەڵ ئەم ئایەت و فەرموودانە:
ئەو ئایەتەی كە ئەوان پێچەوانەی ئەجوڵێنەوە ئەمەیە/

به‌ڵگه‌ی یه‌كه‌م به‌ئایه‌ت ده‌ست پێ ئه‌كه‌ین::

قال تعالی: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا يَسْخَرْ‌ قَوْمٌ مِّن قَوْمٍ عَسَىٰ أَن يَكُونُوا خَيْرً‌ا مِّنْهُمْ وَلَا نِسَاءٌ مِّن نِّسَاءٍ عَسَىٰ أَن يَكُنَّ خَيْرً‌ا مِّنْهُنَّ ۖ وَلَا تَلْمِزُوا أَنفُسَكُمْ وَلَا تَنَابَزُوا بِالْأَلْقَابِ ۖ بِئْسَ الِاسْمُ الْفُسُوقُ بَعْدَ الْإِيمَانِ ۚ وَمَن لَّمْ يَتُبْ فَأُولَـٰئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ﴿١١﴾


واتە: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه! هیچ که‌س و هیچ هۆزێک گاڵته به‌که‌س و هۆزێکی تر نه‌کات و زه‌لیلی نه‌کات، چونکه ‌له‌وانه‌یه ئه‌وان چاکتر بن له‌مان، ژنانیش با ‌گاڵته به‌یه‌ک نه‌که‌ن و یه‌کتر زه‌لیل نه‌که‌ن، چونکه‌له‌وانه‌یه ئه‌مان له‌وان چاکتر بن... سووکایه‌تی به‌خۆتان مه‌که‌ن و یه‌کتری عه‌یبدار مه‌که‌ن (چونکه‌سووکایه‌تی به‌یه‌کتر سووکایه‌تی یه به‌خۆتان) هه‌روه‌ها ناوو ناتۆره‌ی ناشیرین بۆ یه‌کتر دامه‌تاشن، ئای که‌چه‌ند ناشیرینه...! ناوو ناتۆره‌ی خراپ له‌دوای باوه‌ڕهێنان و موسڵمان بوون...! ئه‌وه‌ش ته‌وبه‌ی نه‌کردبێت و په‌شیمان نه‌بووبێته‌ووه له‌گوناهه‌کانی، جا ئه‌و جۆره که‌سانه‌هه‌ر سته‌مکارن..!. (11).

بەڵگەی دووەم ئایەتی قورئان: قال تعالی
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا اجْتَنِبُوا كَثِيرً‌ا مِّنَ الظَّنِّ إِنَّ بَعْضَ الظَّنِّ إِثْمٌ ۖ وَلَا تَجَسَّسُوا وَلَا يَغْتَب بَّعْضُكُم بَعْضًا ۚ أَيُحِبُّ أَحَدُكُمْ أَن يَأْكُلَ لَحْمَ أَخِيهِ مَيْتًا فَكَرِ‌هْتُمُوهُ ۚ وَاتَّقُوا اللَّـهَ ۚ إِنَّ اللَّـهَ تَوَّابٌ رَّ‌حِيمٌ ﴿١٢﴾


واتە: ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، خۆتان زۆر بپارێزن له‌گومانی خراپ، له‌ڕاستیدا هه‌ندێ له‌و گومانانه گوناهو تاوانن (بۆیه حه‌ق وایه له‌هه‌موو گومانێک خۆپارێزبین) به‌شوێن که‌مو کووڕیی و عه‌یب و عاری یه‌کتردا مه‌گه‌ڕێن و سیخوڕی مه‌که‌ن و له‌پاش مله‌باسی یه‌کتری به‌خراپ مه‌به‌ن، ئایا که‌ستان خۆشی دێت له‌وه‌ی گۆشتی برای خۆی به‌مردوویی بخوات؟! دیاره کاری واتان زۆر پێ سه‌خت و ناخۆشه‌، ده‌ی که‌واته‌له‌خوا بترسن و پارێزگار بن، چونکه‌به‌ڕاستی خوا گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵکی وه‌رده‌گرێت و میهره‌بانه بۆتان.
وابزانم ئاشكرایە كە سەلەفیەكان زۆربەیان زۆربەی كاتیان تەرخان كردووە بۆ گەران بەدوای عەیب و كەم و كوری موسوڵمانان..! خۆتان ئەوە ئەزان...وە سەبارەت بە غەیبەت كردن ئەوەبوو وتمان مامۆستایەكیان حەڵاڵی كردووەو وتاریشی لەو بارەیەوە هەیە.

ئایەتی سێیەم:
يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا أَطِيعُوا اللَّـهَ وَأَطِيعُوا الرَّ‌سُولَ وَأُولِي الْأَمْرِ‌ مِنكُمْ ۖ فَإِن تَنَازَعْتُمْ فِي شَيْءٍ فَرُ‌دُّوهُ إِلَى اللَّـهِ وَالرَّ‌سُولِ إِن كُنتُمْ تُؤْمِنُونَ بِاللَّـهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ‌ ۚ ذَٰلِكَ خَيْرٌ‌ وَأَحْسَنُ تَأْوِيلًا.



واتە: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، فه‌رمانبه‌ردارو گوێڕایه‌ڵی خواو پێغه‌مبه‌رو فه‌رمانڕه‌واکان بکه‌ن که له خودی خۆتانن (له بیروباوه‌ڕو پابه‌ندیدا)، خۆ ئه‌گه‌ر له شتێکدا بوو به‌کێشه‌تان ده‌رباره‌ی حوکمی خوایی، ئه‌وه ئه‌و کێشه‌یه بگێڕنه‌وه بۆ لای خواو پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی (صلی الله علیه وسلم) (که قورئان و سوننه‌ت ده‌گه‌یه‌نێت)، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به‌خواو به ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه‌، (ڕه‌فتارکردنتان) به‌و شێوه‌یه چاکترین و جوانترین سه‌رچاوه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کانتان.

ئەوان پەیرەوی ناكەن ئەوەیە كە سەركردەی (( مونافق و كافر و فاسق و فاجر ))یش هەربە وەلی ئەمرو پێشەوای خۆیان ئەزانن ..! نمونەمان زۆرن :لەمصر لەیەكەم رۆژەوە حسنی مبارك یان كردبووە دۆستی خۆیان و دژایەتی محمد مورسییان ئەكرد..!
محمد مورسی ئەو پیاوەیەكە هەموو قورئانی لەبەرەو كاتێ‌ بوو بەسەرۆكی مصر وازی لە حزبەكەی هێناو وتی ( من سەرۆكی مصرم سەرۆكی موسولمان و قبتی و مەسیحیەكانیشم ..ئەبێ‌ بۆهەموان بم وەكو یەك )).

ئەمان أل سعوود بەوەلی ئەمرو پێشەوای موسوڵمانان ئەزانن كاتێ‌ ئەبینین كە كەسێكە رەنگە هەرنوێژیش نەكات..! خۆئەگەر لەبەرچاوی كامێراش بینرابێت هەموومان صدام حسین و بەشار اڵاسدمان بینیوە كە لەبەر چاوی كامێرا نوێژ ئەكات..!

پاشان ئەو فەرمودانەی كە پشتگوێیان خستووە و پێچەوانەی ئەجوڵێنەوە ئەمانەن:

پێغه‌مبه‌ری خوا علیه‌ الصلاة والسلام ئه‌فه‌رمووێ/

( عن عبد الله بن مسعود رضي الله عنه قال: قال رسول الله صلى الله عليه وآله وسلم:
” ليسَ المؤمِنُ بِطَعّان ولا لعّان ولا فاحِش ولا بَذيء ”
(رواه البخاري في الأدب وأحمد وإبن حبان والحاكم(


واتە: (( بــــــاوەردار تـانـەو تـەشــەر دەر و نەفرینكەر و جـوێـن فرۆش و دەم پیــــس نیـــە ..! )).


فه‌رمووده‌ی دووه‌م : (وسباب المسلم فسوق ...! وقتاله كفر ..!

واتە: جنێوودان بە موسوڵمانان دەرچوونە لەدین (فاسق بوون) و وەكوشتنی كافربوونە )).
ومن یقتل مۆمنا متعمدا فجزاْ ە جهنم..!
پاشان یەكێكیتر لەو فەرموودانەی كە كاری پێ‌ ناكەن و پێچەوانەی ئەجوڵێنەوە :

فەرموودەی سێیەم:
حدثنا آدم بن أبي إياس قال حدثنا شعبة عن عبد الله بن أبي السفر وإسماعيل بن أبي خالد عن الشعبي عن عبد الله بن عمرو رضي الله عنهما عن النبي صلى الله عليه وسلم قال المسلم من سلم المسلمون من لسانه ويده والمهاجر من هجر ما نهى الله عنه قال أبو عبد الله وقال أبو معاوية حدثنا داود هو ابن أبي هند عن عامر قال سمعت عبد الله يعني ابن عمرو عن النبي صلى الله عليه وسلم وقال عبد الأعلى عن داود عن عامر عن عبد الله عن النبي صلى الله عليه وسلم.


ئەوەندەی ئێمە مەبەستمانە لەم بابەتە ئەوەیە: واتە :

(( موسوڵمان ئەو موسوڵمانەیە كە خەڵكی لەدەست و زوبانی دڵنیابێت..! ))..
جارێكیتر بیخوێنەوە (( المسلم من سلم المسلمون من لسانه ویده )) بەڵام پێشتر بینیمان كە چۆن جنێو وتانە ئەدەن بەموسوڵمانان..!

فەرموودەی چوارەم:

قال رسول الله صلى الله علية وسلم ...
لاتباغضوا, ولاتحاسدوا, ولاتدابروا , ولا تقاطعوا , وكونوا عباد الله أخواناً،

واتە: یەكتری مەبوغزێنن..! وە پەیوەندیتان پێكەوە مەپچرێنن..! حەسوودی مەبەن وەلەیەكتری پشت هەڵ مەكەن..! هەمووتان بەندەی خودان برای یەكن.

ئەوەی لەم فەرموودەیەدا بەدی ئەكرێت كە پێچەوانەی بجوڵێنەوە ئەم شتانەن:
یەكەم:
سەلام نەكردن و سەردانی نەكردن و بەدەمەوەنەهاتنی ئەو كەسانەی كە لەحیزبە ئیسلامیەكاندان.

دووەم: رق لێبوون لەو كەس و تەنانەت مامۆستا ئاینیانەش كە بجوكترین پەیوەندییان بەو حزبە ئیسلامیانەوە هەیە.

سێیەم:ئەوان ئیسلامیەكان بەبرای خۆیان نازانن بەڵكو ئەڵێن صەگی دۆزەخن..! پەنائەگرین بەخوا...

فه‌رمووده‌ی پێنجه‌م:
"لا يَحِلُّ لمسلم أن يَهْجُرَ أخاه فوق ثلاث، يلتقيان ، وخيرهما الذي يبدأ بالسلام".

واتە: (( درووست نیە (حەڵاڵ نیە) بۆ موسوڵمان كە پشت هەڵبكات لەبراكەی لەسێ‌ رۆژ زیاتر..! وە باشترینیان ئەوەیانە كە ئەگات بەبراكەی سڵاوی لێ‌ ئەكات)).

وەكو پێشتر باسمان كردن تەنانەت صلاویش ناكەن..!

فه‌رمووده‌ی شه‌شه‌م:
(( من رد عن عرض أخيه ردّ الله عن وجه النار يوم القيامة )).رواه الترمذى.

واتە: هەركەس لەناموسی براكەی پشتگیری بكات خوا لەئاگر لەرووی دوور ئەخاتەوە لە دوا رۆژدا.

ئەوەی لێرە پێچەوانەی بجوڵێنەوە ئەوەیە ئەگەر یەك وێنەی خوشك و برایانی حزبە ئیسلامیەكان ببینن بەجماعی هەرهەموویان بڵاوی ئەكەنەوەو زەربی پیائەهێنن و تەعنەو ناووناتۆرەی لێ‌ ئەنێن ... یان وێنەی كۆرەكانی حاجی كاروان ئەهێنن و وێنەی خوشكان بڵاو ئەكەنەوەو ئەنوسن (ئەگەر ئەم كچانە بەحەیابونایە نەدەچون بۆ كۆری حاجی كاروان و وێنەیان نەدەگرت) بەمەرجێك كاتی تەواوبوونی كۆر عادەتەن خەڵك لەدەوری كەسی خاوەن كۆرەكە كۆئەبنەوە ئەوانیش لەتصویرەكەوە وێنەیەكی ئەگرن و شتی خراپی لەسەر ئەنوسن..!

بەرێزان...ئەمەی من نوسیومە مشتێكە لەخەرمانێك وە چەندین فەرموودەی دیكەم لایە بەڵام بالەوەزیاتر لەسەری نەرۆین چونكە ئەگەر كەسێك حەقی بۆروون بوەوە تەنها یەك بەڵگەی بەسەو یەك ئایەت یان فەرموودەی بەسە.
****************************************************
هیوادارم براسەلەفیەكان بەدڵێكی فراوانەوە وەری بگرن وە بەهەڵەكانیاندا بچنەوەو كۆتایی بەم هەڵانە بێنن وە كۆتایی بە موناقەشەی بێسوود بێنن و ئەگەر دەعوەیەكیان هەیە بابیكەن ئەگەر نیشیانە باواز لەم شەرە بێتامە بێنن كە جگە لە زیان بۆموسوڵمانان و سوود بۆبێباوەران زیاتری نیە... والسلام علیكم ورحمە الله وبركاتە.
****************************************************

واز هێنان له‌ دووبه‌ره‌كی نێوان موسوڵمانان.


 

محمدكاكةبرا 2012/8/27

ـــــــــــــــــــــــــــ
ئيمةى موسولمان زؤرجار ئةكةوينة نيو موناقةشةيةكى بيسوود و بيكةلكةوه... هةرلةبةر ئةوةشة كة تووشى كوناهوو تاوان ئةبين بةوةى كة دلى يةكترى ئةيةشينين.

تا اسرائيل لةسةربشتى زلهيزيكى وةكو مةسيحيةت بيت و بةفةرمانى ئةو بجوليتةوه و مةسيحيش لةسةر بشتى ئيسلام وةستابيت و عيبادةتى بوجةلى خؤى بكات و ئيسلاميش هةر بةزةليلى خةريكى كؤكردنةوةى عيبادةت بيت و شةوو رؤز خةريكى خةلك كافركردن بيت و جنيوو تانةو تةشةر لة ئيسلاميةكان بكريت و عةلمانيةتى كوفريش لةو لاوة سةيركةرمان بيت و نيركةلةى خؤى بكيشئ و بيمان بئ بكةنئ و جةوى خؤى وةركرئ...بة دووكانة مةساجةكان و بازارة مةشرؤباتةكانةوه و بةدرووستكردنى ئوتيل ى 5 ئةستيرةو هينانى ئافرةتانى بةدرةوشت و شةرخؤشكردنى كةنجةكانمان و عيبادةتى عابدةكانمان جى دةوريك ئةبينيت..؟

من ئةبرسم ئةكةر ئيسلام بةس بؤ جيبةجيكردنى ئةو دوو سئ سوونةتة هاتبيت (شةروال ى كورت + ريش + سيواك + تةرككردنى مؤسيقا.) ئةوا هيج كات خواى بةروةردكار ئةم ئايةتةى دانةدةكرت:

( لتوبة - ئایەت 73يَا أَيُّهَا النَّبِيُّ جَاهِدِ الْكُفَّارَ وَالْمُنَافِقِينَ وَاغْلُظْ عَلَيْهِمْ ۚ وَمَأْوَاهُمْ جَهَنَّمُ ۖ وَبِئْسَ الْمَصِيرُ..)
واته: ( ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) دژی کافرو دووڕووه‌کان بجه‌نگه و تێ بکۆشه و توند و تیژبه له‌سه‌ریان، ئه‌وانه سه‌رئه‌نجام و مه‌نزڵگه‌یان دۆزه‌خه‌، ئای که سه‌رئه‌نجامێکی خراپ و ناشرینه‌ ).

بةلام بةداخةوه ئةوى ئيمة ئةيبينين تيكؤشانه بةرامبةر موسولمانان و رقليبونيانه لةموسولمانان و هيجرةتكردنه لييان ...
بةنمونه: لةزؤر برامان بيستوه كة نابئ سةلام لة كةسيكى ئيسلامى بكرئ و نزيكيشى بكةويتةوه..!!!
فةرموو سةيرى ئةم لينكة بكة:

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=258732234242056&set=a.243640389084574.54272.100003158432419&type=3&theater

يان بةوةى كة رؤزانه بةكافرمان ئةزانن و تكفيرمان ئةكةن ...بةنا بةخوا.:
وةكو لةم لينكةدا ئةبينرئ فةرموو بيبينه:

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=259037300878216&set=a.243640389084574.54272.100003158432419&type=3

....
ئيمة ئةوة حالةكةمانبئ ئيتر جؤن ئيسلام بيش ئةكةوئ..؟؟

يان ئةبيستين كة حيزب و سياسةت جائيز نيه و جؤن دةكرئ لة ئيسلامدا شتى وا هةبيت..!!!
هةروةها ئةلين بةناوى دينةوه سياسةت ئةكةن كةى ئيشى بيغةمبةر صلى الله عليه وسلم سياسةت بووه...بةنابةخوا خؤ ئةوة هةلةيةكى زؤر كةورةية كة هةندئ كةس تيى كةوتووه...
بؤ وةلامى ئةمةشيان ئةليين بةلكةمان هةيه:
فةرموون ئةم لينكة بكةنةوه:


https://www.facebook.com/photo.php?fbid=260418820740064&set=a.243640389084574.54272.100003158432419&type=3&theater


لةكؤتاييدا ئةليم ئةوةى لةهةموو ئةم تةهميش كردنانةى بةئيمةى ئةكةن بجن بةكافروو عةلمانى بكةن نةك ئسلامى...
ئيمة شتى زؤر لةوةكةورةتر لةبيشمانه كة بيكةين لةهةموويان كةورةتر هينانةوةى حوكمى ئيسلام ... ئيتر هةركةس جؤن بةدةستى دينئ بابيهينيت... بةلام تةنها بةم شيوةيةى ئيستا كةهةية رؤز بةرؤز بةرةو دوا هةنكاو ئةنيين...

الأربعاء، 21 نوفمبر 2012

ئه‌ڵێن بۆ نابێ ئافره‌ت 4 پیاوی هه‌بێت !!!؟؟؟


وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌ڵێن بۆچیی ئافره‌ت بۆی نییه‌ چوار پیاو(مێرد)ی هه‌بێت.


فرە مێردی ‌و گەڕەلاوژێی سێكسی "
د. کەریم ئەحمەد


تا ئێستا كێشەیەك نەبووە بە ناوی زیادەی رێژەی پیاو تاوەكو بیر لەوە بكرێتەوە ئەگەر ڕێژەی پیاوان زیاد بوو پیاوەكان چی بكەن‌و لە داهاتووشدا زۆر دوورە شتی وا ڕوو بادات‌و هەموو توێژینەوە زانستییەكان ئەوە دەسەلمێنن كە هەم رێژەی لەدایك بوونی كچ لە كوڕ زیاترە‌و هەم رێژەی مردنی پیاو لە ژن زیاترە‌و تەمەنی پیاو لە ژن كورتترە، دەرەنجامیش بە بەردەوامی زیادەی رێژەی ژنە بەسەر پیاودا. ئەمەش خۆی لە خۆیدا نموونەیەكە لەسەر نا واقیعییەتی خاوەنی ئەم جۆرە بۆچوونانە.

دەڵێم: لەگەڵا نا واقیعییەتی بیرۆكەی فرە مێردی لەگەڵا ئەوەشدا هەر كەمێك گفتوگۆی لەسەر دەكەین چونكە بانگەشەكەرانی ئەم بیرۆكەیە كۆڵا نادەن‌و دەم‌و نادەمێك دەیدەن بە گوێی خەڵكیدا.

یەكەم: ئەوانەی بانگەشە بۆ ئەم بیرۆكەیە دەكەن نە لە سروشتی پیاو‌و نە لە هی ژن‌و تەنانەت لە فەسلەژەی كاری سێكسی‌و لە رۆڵی هەریەكە لە ژن وپیاو لە ئەنجامدانی كاری سێكسیدا تێنەگیشتوون. بۆ ئەوەی نزیكی كەمەوە لە تێگەیشتنیان سەرنجیان رادەكێشم بۆ ئەو ململانێ‌و زۆرانبازی‌و شەڕەی لە نێوان نێرینەی زۆربەی گیانلەبەراندا روودەدات لە وەرزی جووتبووندا. ئەمەش هۆكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە ڕۆڵی نێرینە لە ئەنجامدانی كاری سێكسیداپۆزەتیڤ و رۆڵی مێینە نێگەتیڤە، واتە ئەنجامدانی كاری سێكسی زیاتر پیاو بڕیاری دەدات‌و ئەگەر ئامادەباشی تێدا نەبێت ئەوا هەرگیز ئەو كارە ئەنجام نادرێت.

ژن ئەگەر دەسەڵاتیجەستەیی( فیزیكی) بەسەر یەك پیاودا نەبێت، دەسەڵاتی بەسەر زیاتر لە یەك پیاودا چۆن دەبێت؟
ئەگەر ئەو ژنە سكی پڕ بوو، چۆن بزانێت ئەو منداڵە لە كامیانە، گریمان ئەمڕۆ بەهۆی هەندێك ئازمایشەوە دەتوانرێت ئەوە بزانرێت بەڵام خۆ دونیا تەنها ئەمڕۆ نییە‌و تەنها ئەو وڵاتانە نییە كە لە ڕووی زانستەوە پێشكەوتوون.

ئەگەر ئەو ژنە كەوتە حەیزەوە یان كەوتە زەیسانییەوە ئەو چوار پیاوە چی بكەن؟ ئەگەر ئەو ژنە لە ئەنجامی سكپڕی لە یەكێك لە پیاوەكانەوە كەوتە زەسانییەوە پیاوەكانی تر تاوانیان چییە مانگ‌و نیوێك چاوەڕوان بن.

ئاشكرایە كە توانا‌و ئارەزووی سێكسی پیاو لە هی ژن زیاترە، ئەگەر پیاوێك چەند ژنی هەبێت‌و ئارەزووی زۆر بێت دەتوانێت بچێتە لای زیاتر لە یەك ژن، ئەی ئەگەر ژنێك زیاد لە یەك مێردی هەبوو‌و یەكێك یان دوان لە مێردەكانی بەو شێوەیە بوون چارەسەریان چی دەبێت؟
ئەگەر ئەو ژنە منداڵێكی كۆرپەی لە یەكێك لە پیاوەكان هەبوو، لە نۆرەی پیاوەكانی تردا چیی لێبكات، لەگەڵا خۆیدا بیگەڕێنێت یان لەلای باوكەكەی بەجێی بهێڵێت.
لەوانەیە بڵێی با دایەنی بۆ بگرێت، ئەی ئەگەر توانای نەبوو، یا هەر كەسێك نەبوو ئامادەبێت چەند شەو‌و رۆژ بەسەر یەكەوە دایەنی بكات.
لەوانەیە بڵێی: با پیاوەكە خۆی بە شیری دەستكرد بەخێوی بكات، ئەی ئەگەر لەو سەردەمانەی كەشیری دەستكرد نەبووە چی؟ ئەی ئەگەر دایكەكە بە شیری خۆی بەخێوی دەكرد، ئەوكاتە چی بكەن؟

ئایا پیاوەكانی تر رازی دەبن گریان‌و ئەركی ساوای پیاوێكی تر هەڵگرن‌و ژنەكەیان لەسەرەی ئەواندا بە منداڵی پیاوێكی ترەوە خەریك بێت؟
ئاشكرایە كە لە كاری سێكسیدا پیاو بكەرە‌و بە سەد ژن ناتوانن پیاوێك لاقە بكەن یان وای لێبكەن كارێكی سیكسی ئەنجام بدات گەر خۆی ئارەزووی لێ‌ نەبوو یان توانای نەبوو، بەڵام پیاوێك بە تەنها دەتوانێت چەند ژن لاقە بكات.

ئەگەر وا ڕێك كەوت یەكێك لە پیاوەكان لە نۆرەكەی خۆیدا ئارەزووی نەبوو یا توانای نەبوو یان ماوەی نەبوو لەبەر هەر هۆیەك و رۆژی دووەم‌و سێیەم ئارەزووی جووڵا ئایا دەتوانێت ئەو ژنە لە مێردەكانیتری بسەنێتەوە بۆ ئەوەی سەر جێیی لەگەڵدا بكات؟ ئاشكرایە كە ژنەكە خۆی دەسەڵاتی نییەـ كەواتە دەبێت پیاوەكانی تر ڕازی بن، ئەی ئەگەر ڕازی نەبوون چی؟

ئەگەر ئەو ژنە كەوتە تەمەنی بێ ئومێدی‌و چیتر توانای منداڵبوونی نەما‌و ئارەزووی سێكسی كەم بوویەوە، ئایا چارەی ئەوپیاوانە چی بێت، بەتایبەت ئەوەیان كە هێشتا منداڵی لێ نەبووە.

پیاوێك ئەگەر چوار ژنیشی هەبێت دەتوانێت لە یەك ماڵدا دایانبنێت‌و كۆنترۆڵیشیان بكات، بەڵام ئایا ژنێك چوار مێردی هەبێت دەتوانێت لە یەك ماڵدا دایانبنێت؟ ئەو بەم حاڵەی ئێستای ناتوانێت بەسەر یەك پیاودا زاڵا بێت‌و كۆنترۆڵی بكات، ئەوكاتە چۆن دەتوانێت زیاد لە یەك پیاو كۆنترۆڵا بكات.

ئاشكرایە كە سروشتی پیاو جیاوازە لە هی ژن، پیاو زیاتر پەنا دەباتە بەر هێز‌و بازوو بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی، واقیعیش ئەمە دەسەلمێنێ‌و هەموو ئەو شەڕ‌و شۆڕەی لە دونیادا ڕوودەدات ڕاستی ئەم بۆچوونە دەردەخات، ئەم سروشتەش لە پیاودا وادەكات رۆژانە سەدان‌و هەزاران پیاو بە سەر‌و قاچ شكاوی ببرێنە خەستەخانە‌و دادگاكان پڕ دەبن لەكێشەی شەڕی نێوان مێردەكان لەسەر كێشەی نۆرە‌و نۆرەبڕی‌و هتد.

ئەگەر پیاوی فرەژن ژنێكی لەوانی تر خۆشتر بوێت، ژنەكانی تر ناتوانن شتێكی ئەوتۆ بكەن یان لێپرسینەوە لەگەڵ پیاوەكەدا بكەن یان لەگەڵا ئەو ژنەدا‌و ناچاری بكەن دەست لەو كارە هەڵبگرێت، بەڵام ئەگەر ژنێك كە چەند مێردی هەیە‌و یەكێكیانی لەوانی تر زیاتر خۆش بوێت یان مەیل بە یەكێكیان زیاتر لەوانی تر بدات، هەڵوێستی پیاوەكانی تر چی دەبێت؟ حەتمەن ئەو وەزعە قبوڵا ناكەن‌و پەلاماری ئەو ژن‌و مێردە دەدەن‌و شەڕو ئاژاوە لە نێوانیاندا بەرپادەبێت .

ئەگەر یەكێك لەو پیاوانە لەوانی تر دەسەڵاتدارتر بێت، ئایا ڕازی دەبێت ئەوانی تر وەكو ئەو یەكسان بن لە بەشەكەیاندا یان بێبەشیان دەكات‌و قسەش بكەن تێهەڵدانیان دەكات. ئاشكراشە كە ژن لەبەر ئەوەی لە ڕووی لاشەوە لە پیاو لاوازترە لەو شتانەشدا ناتوانێت خاوەنی بڕیار بێت‌و بڕیار هەر بەدەست پیاو دەبێت.

بە كورتی ئەم بیرۆكەیە ئەوەندە بێ بایەخ‌و بێ نرخە نازانی چۆنی گفتوگۆ لەسەر بكەیت‌و وەكو وتم تەنها بۆ دژایەتیكردنی ئیسلامە‌و هیچی تر‌و بێ ئاوڕدانەوە لە واقیعییەتی ئەو ئەڵتەرناتیڤە. بۆیە بە پێویستی نازانم لەوە زیاتر لەسەری بڕۆم‌و ئەوەش كە دەیەوێت پێچەوانەی ئەمانەی ئێمە بسەلمێنێت وەك ئەوە وایە بیەوێت بە بێژنگ بەری خۆر بگرێت یان كەسێكە گومانی هەبێت لە ڕوناكی رۆژ‌و تاریكی شەو، ئەوكاتەش هیچ قسەیەك سوودی نابێت لەگەڵیاندا وەكو شاعیری عەرەب دەڵێت:
ولیس یستقیم فی الاذهان شیئ اذا احتاج النهار الی دلیل
واتە هیچ ڕاستییەك لە مێشكدا ناچەسپێت ئەگەر رۆژ پێویستی بە بەڵگە هێنانەوە هەبێت لەسەر ڕوناكییەكەی.

ئەوانەی دەڵێن با ژنێكیش زیاد لە پیاوێكی هەبێت ئایا مەبەستیان ئەوەیە كە تەنها ژنان لە یەك پیاو زیاتریان هەبێت یان پیاوان‌و ژنان هەریەك چەند هاوسەریان هەبێت ؟ ئاشكرایە كە ئەگەری یەكەم نابێت چونكە تاكو ئێستا رێك نەكەوتووە ژمارەی پیاوان لە ژنان زیاتر بێت. كەواتە دەبێت ئەگەری دووەم بێت، واتە پیاو‌و ژن هەریەكە‌و چەند هاوسەرێكی هەبێت، ئەوكاتە بیهێنە بەرچاوی خۆت دەبێتە چی گەڕە لاوژێیەك، وای لێدێت سەگ خاوەنی خۆی نەناسێت‌و وەكو بە عەرەبی دەڵێن (یختلط الحابل بالنابل).پاشان ئەگەر ئەو نووسەرانەی بانگەشە بۆ فرە مێردی دەكەن ڕاست دەكەن با رێگە بە ژنەكانیان بدەن زیاد لە یەك مێردیان هەبێت، بزانە دەتوانن؟!

لە كۆتاییدا دەڵێم: ئەگەر بتەوێت فرە مێردی بەرپا بكەیت دەبێت پێش هەموو شتێك چەند شتێك بكەیت:

یەكەم: ڕۆڵی ئافرەت لە ئەنجامدانی كاری سێكسیدا بكە بە ئیجابی‌و رۆڵی پیاو بە سلبی، واتە ئەندامەكانیان بگۆڕیتەوە چونكە ئاشكرایە كە ئەندامی پیاو لە هەموو كاتێكدا ئامادەی ئەنجامدانی كاری سێكسی نییە‌و دەبێت گۆڕانكاری بەسەردا بێت‌و ئامادەبێت بۆ ئەو كارە، بەمەش دەوترێت رۆڵی ئیجابی لەكاتێكدا كە ئەندامی سێكسی ئافرەت هیچ ئامادەییەك‌و گۆڕانكارییەكی ناوێت، بەمەش دەوترێت رۆڵی سلبی.

دووەم: دەبێت هێز‌و بازوو ‌و توانای بەدەنی ئافرەت زیاتر بكرێت لە هی پیاو بۆ ئەوەی بتوانێت زاڵ بێت بەسەر پیاوەكانیدا‌و بتوانێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكات‌و دەسەڵاتی بەسەریاندا هەبێت بۆ ئەوەی بڕیار بە دەستی خۆی بێت نەك بە دەستی پیاوەكان.

سێیەم: مەسرەفی ماڵ بكێشێت لە دابینكردنی خانوو ‌و بژێوی بۆ ماڵەكانی بۆ ئەوەی ئەو بەرپرس بێت‌و دەسەڵاتی هەبێت بەسەر پیاوەكاندا.

بە كورتی دەبێت ژن ببێت بە پیاو‌و پیاویش ببێت بە ژن، واتە هیچمان نەكرد‌و گەڕاینەوە بۆ خاڵی سفر.

مافی ژن لە مەسەلەی تەڵاقدا:
یەكێك لەو مافانەی ئیسلام بە ژنی داوە مافی تەڵاق وەرگرتنە لەو پیاوەی بەدڵی نییە یان مافەكانی ناداتێ‌ ،وە یا ئەركەكانی ژن و مێردایەتی بەجێ‌ ناهێنێت .ئەمەش شتێك نییە بەڵگە هێنانەوەی بوێت چونكە كتێبەكانی فیقه پڕن لەم باسانەو بە تێرو تەسەلی باسیان كردووە ، بەڵام لەبەر ئەوەی هەندێك كەس بێئاگان لێی هەندێك بەڵگەی لەسەر دێنینەوە .

لە سەردەمی پێغەمبەردا (دروودی خوای لەسەربێت) ژن هەبووە چووە بۆ لای پێغەمبەر‌و داوای جیاكردنەوەی كردووە لە مێردەكەی لەبەر ئەوەی كە توانای سێكسی كەم بووە. نەك هەر ئەوەندەش بەڵكو تەنانەت گەر جوانی پیاوەكە یان ڕەوشتی بە دڵ نەبووایە بۆی هەبوو داوای جیابوونەوە بكات، ئەمەش بابەتێكە لە شەرعدا پَی دەوترێت (باب الخلع).


سه‌رچاوه‌
http://www.welam.org/art.php?hawsar-2012-11-18-034448.html

سه‌له‌فیه‌ (مه‌دخه‌لی )ه‌كان بۆ وائه‌كه‌ن..؟

بسم الله الرحمن الرحیم.
پێش هه‌موو شتێك ئه‌مه‌وێت ئیشاره‌ت به‌وه‌ بكه‌م كه‌ پێم باشه‌ هه‌فتانه‌ یان به‌پێی پێویست جاروبار بابه‌ت دابگرم.

ئه‌مرۆ له‌ یوتیوب ڤیدیۆیه‌كم به‌رچاوكه‌وت له‌كاتێكدا به‌حثی چه‌ند شتێكم ئه‌كرد كه‌ پێویستم بوو ،

بینیم نوسرابوو ئامۆژگاری دكتۆر عبداللطیف بۆلاوان له‌ فیس بووك كاتێ گوێم لێگرت چه‌ند قسه‌یه‌كی جوانی تیابوو كه‌بیرم كرده‌وه‌ راسته‌وخۆ ته‌فره‌قه‌چیه‌كانی ناو فیس بووكم بیرهاته‌وه‌ بۆیه‌ به‌پێویستم زانی بیخه‌مه‌روو.

به‌رێزان خۆمان ئاگادارین كه‌ هه‌ندێ كه‌سی به‌ناو سلفی كه‌به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ئه‌ژمێردرێت رۆژانه‌ ئیش و كاریان بووه‌ به‌ ده‌مه‌ ده‌مه‌و شه‌ره‌ قسه‌و قسه‌ وتن به‌ موسوڵمانان و شه‌ره‌ كۆپی و شه‌ره‌ به‌ڵگه‌و شه‌ره‌ فتوا..!

ئیستا من پرسیارێكی دیكه‌م بۆدرووست بووه‌ كه‌ هه‌رچه‌نده‌ تائیستاش وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی پێشووترم وه‌رنه‌گرتووه‌ به‌ڵام باهه‌موو پرسیاره‌كانم له‌سه‌ریان كه‌ڵه‌كه‌بێت و به‌هه‌ڵواسراوی بمێنێته‌وه‌..!

ئیستاش ئه‌ڵێم ئایا كاتێ پێشه‌واكه‌تان ئاوا قسه‌تان بۆئه‌كات بۆبه‌قسه‌ی ناكه‌ن بۆ ..؟

ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێن د.عبداللطیف درۆ ده‌كات ئه‌وا شتێكی دیكه‌یه‌..!

ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێن قسه‌كه‌ی د.عبداللطیف پێچه‌وانه‌ی كتاب و سوننه‌ته‌ ئه‌وه‌ بابزانین..!


یان مه‌بستان ئاژاوه‌ نانه‌وه‌یه‌..؟
هه‌ڵبه‌ته‌ به‌رده‌وامیتان به‌و شێوه‌یه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌ی كتاب و سوننه‌بێت مایه‌ی غه‌زه‌بی به‌رده‌رگای خودان ..
وه‌ به‌رده‌وامیتان ئه‌وه‌ ئه‌سه‌لمێنێت كه‌ ئێوه‌ درۆئه‌كه‌ن نه‌سه‌له‌فین نه‌ ئیماندارن نه‌ موسوڵمانن نه‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلامتان  گه‌ره‌كه‌ ...

ده‌ی كه‌واته‌ واز بێنن له‌و كاره‌تان.
..........................................................
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی قسه‌كه‌م له‌ده‌قیقه‌ی 6:15 شه‌ش وپانزه‌ چركه‌دا بیبیستن.
****************************************
http://www.youtube.com/watch?v=NeXxRB4lQdY

****************************************
ان شاء الله به‌م زوانه‌ بابه‌تێكی زۆرگرنگتان پێشكه‌ش ئه‌كه‌م كه‌ سه‌له‌فیه‌كان پێچه‌وانه‌ی یه‌كێكیتر له‌ ئایه‌ته‌كانی قورئان و چه‌ندین فه‌رمووده‌ی صحیح هه‌ڵسوكه‌وت ئه‌كه‌ن وقسه‌ ئه‌كه‌ن....ان شاء الله.

الثلاثاء، 20 نوفمبر 2012

جیاوازی له‌نێوان هه‌ردوو چه‌مكی الحیاء و الخجل .




محمدكاكه‌برا 2012/11/20
ئیمانی موسوڵمانان بریتی یه‌ له‌ چه‌ندبه‌شێك و هه‌ریه‌كه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌كی خۆی هه‌یه‌ ،
ئه‌وه‌ی ئێمه‌ لێره‌داباسی ئه‌كه‌ین ته‌نها یه‌ك به‌شی ئه‌و باوه‌ره‌یه‌ كه‌ پێك هاتووه‌ له‌ 60 و ئه‌وه‌نده‌به‌ش یان 70 و ئه‌وه‌نده‌به‌ش...
پێش هه‌موو شتێك ئه‌بئ ئه‌وه‌ بزانین كه‌ نابێت له‌ وتنی حه‌قدا شه‌رم بكه‌ین...!
ئه‌وه‌تا پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌فه‌رمووێ له‌حه‌دیسی قودسیدا ..(ان الله لایستحیی من الحق..)تاكو 3جار پێفه‌مبه‌ر صلی الله علیه‌ وسلم ئه‌مه‌ دووباره‌ ئه‌كاته‌وه‌...واته‌ (خواشه‌رم ناكات له‌ وتنی راستی (الحق).

شه‌رم به‌شێكه‌ له‌ئیمان وه‌چه‌ندین جار پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم باسی بۆمان كردووه‌ و ئاگاداری كردوینه‌ته‌وه‌.

وه‌كو له‌ ده‌قێكی فه‌رمووده‌كانیداهاتووه‌ ئه‌فه‌رمووێ : أخرج مسلم بسنده عن عبد الله بن دينار عن أبي صالح عن أبي هريرة عن النبي صلی الله علیه وسلم قال : " الإيمان بضع وسبعون شعبة والحياء شعبة من الإيمان"

واته‌: باوه‌ر حه‌فتاو ئه‌وه‌نده‌ به‌شه‌ ، حه‌یاء (ئابروو) به‌شێكه‌ له‌ باوه‌ر.

یاخود له‌شوێنێكی دیكه‌ ئه‌فه‌رمووێت:
( وعن عبد الله بن دينار عن أبي صالح عن أبي هريرة قال : قال رسول الله صلی الله علیه‌ وسلم "الإيمان بضع وسبعون أو بضع وستون شعبة فأفضلها قول لا إله إلا الله وأدناها إماطة الأذى عن الطريق والحياء شعبة من الإيمان ".

واته‌: باوه‌ر حه‌فتاو ئه‌وه‌نده‌به‌شه‌ یان شه‌ست و ئه‌وه‌نده‌ به‌شه‌ به‌رزترینیان وتنی (لااله‌ الا الله ) ه‌و نزمترینیان لابردنی ئازاره‌ له‌ رێگه‌ی موسوڵمانان و ئابروو (الحیاء) به‌شێكه‌ له‌ ئیمان.

هه‌روه‌ها ئه‌بێت ئه‌وه‌ بزانین كه‌ حه‌یاء جگه‌له‌ باشه‌ هیچی تری لێ سه‌وزنابێت. هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه‌ وسلم فه‌رموویه‌تی:
"الحياء لايأتى الابخير وفى روايه مسلم الحياء كله خير".
واته‌: حه‌یاء هیچ به‌دوای خۆیداناهێنێت جگه‌ له‌ باشه‌، وه‌له‌ ریوایه‌تی ئیمامی موسلیمدا هاتوه‌ كه‌ ئه‌مه‌شی له‌گه‌ڵدایه‌ (حه‌یاء هه‌مووی چاكه‌یه‌).

وقال النبی صلى الله عليه وسلم"ان لم تستحى فاصنع ماشئت " أو اذا لم تستحیی .....

واته‌ بێگومان ئه‌گه‌ر شه‌رم نه‌كه‌یت چی ئه‌كه‌یت بیكه‌..!
به‌راستی ئه‌مه‌ وه‌كو هه‌ره‌شه‌یه‌ك وایه‌ به‌نسبه‌ت ئیماندارانه‌وه‌.

به‌رێزان سه‌رنجتان بۆبه‌سه‌رهاتێكی زۆر كورت رائه‌كێشم:
كاتێ پیغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) به‌هاوه‌ڵانی فه‌رموو (شه‌رم له‌خوابكه‌ن شه‌رمێكی پر له‌راستی.. )
هاوه‌ڵانیش فه‌رموویان :ئێمه‌ شه‌رم ئه‌كه‌ین سوپاس بۆخوا ...جا پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی :

(( الاستحیاء من الله ان تحفظ الراس وما وعی ، والبطن وما وعی ، وان تذكر الموت والبلی ومن اراد الأخرة وترك زینة الحیاة الدنیا ، فمن فعل ذالك فقد استحیاء من الله )).

واته‌: مه‌به‌ستم ئه‌و شته‌ی كه‌ ئێوه‌ ئه‌یڵێن شه‌رم ئه‌وه‌ نیه‌ ، به‌ڵكو شه‌رم كردن له‌خوا به‌راستی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رت بپارێزیت له‌گه‌ل ئه‌ندامانی سه‌ر،

وه‌( زك)ت (سك)ت بپارێزیت له‌گه‌ل حه‌زو بۆچونه‌كانی وه‌كو خواردن و عه‌وره‌ت و ئاره‌زواته‌كانی، پاشان باسی مردن و رزینی لاشه‌ت بكه‌ هه‌ركه‌س ژیانی دوا رۆژی بوێت واز ئه‌هێنێت له‌ حه‌رامه‌كانی دونیا ، جا هه‌ركه‌س كار به‌م فه‌رمووده‌یه‌بكات به‌راستی شه‌رم له‌خوا ئه‌كات.

تائێره‌ بۆمان ده‌ركه‌وت كه‌ شه‌رم چیه‌و چۆنه‌.

شه‌رمنی جیاوازه‌ له‌گه‌ل ترسنۆكی:
به‌رێزان ، كاتێك كه‌سێك له‌ به‌رده‌می جه‌ماوه‌ردا بیه‌وێ وتارێك بدات یان مه‌قاله‌یه‌ك بخوێنێته‌وه‌ یان قوتابی بێت له‌ قوتابخانه‌ یان زانكۆ و هه‌ستێت بۆ شه‌رح كردنی وانه‌كه‌و له‌به‌ر ده‌می قوتابیه‌ هاورێكانی ،ئه‌م كه‌سه‌ رێ ئه‌كه‌وێت ئه‌ژنۆكانی بله‌رزێ و روخسار ی سوور بێته‌وه‌و ئاره‌قه‌ بكات و ده‌می تێك بئاڵێت ،ئه‌گه‌ر لێی بپرسیت مه‌سه‌له‌ چیه‌ بۆ وات لێهاتووه‌ ره‌نگه‌ بڵێت (شه‌رمم كرد...! ) بێگومان كه‌ ئه‌وه‌ وانیه‌ ئه‌بێت بڵێت:

(من ترسام له‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵه‌ بكه‌م و خه‌ڵكی یان هاورێكانم گاڵته‌م پێبكه‌ن..! )
بینیتان شه‌رم له‌كوێ و ترسان له‌كوێ...؟
بێگومان ئه‌م ترساوه‌ نه‌ك شه‌رمی كردبێت.

به‌رێزان : بۆ ئه‌وه‌ی باشتر تێبگه‌ین نمونه‌ به‌ ژیانی پێغمبه‌ر صلی الله علیه وسلم دێنینه‌وه‌...
هه‌موومان ئه‌زانین كه‌ پێغه‌مبه‌ر علیه الصلاة والسلام له‌ئاستی وتنی حه‌ق شه‌رمی نه‌كردووه‌... ئه‌و له‌سه‌ر مینبه‌ر جاری واهه‌بووه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌ده‌نگی به‌رز قسه‌ی كردووه‌ ته‌نانه‌ت عاباكه‌ی له‌سه‌ر شانی موباره‌كی كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌...!
هه‌مووشمان ئه‌زانین كه‌ ئه‌و له‌بوكی یه‌ك شه‌وه‌ شه‌رمنتر بووه‌..! بلا تشبیه‌.

به‌ڵام له‌وتنی حه‌ق په‌كی نه‌كه‌وتووه‌و شه‌رمنی یان ترسان له‌ هه‌ڵه‌كردن رێگری نه‌كردووه‌ لێی.

كاتێك ئیمامی عمر خوا لێی رازی بێت بینی كه‌ هاوه‌ڵێك زۆۆۆر به‌ له‌سه‌رخۆییه‌وه‌ ئه‌روات به‌رێگادا...واته‌ زیاد له‌ حه‌دی خۆی خاوبوو...(ئه‌یویست وا پشان بدات كه‌ شه‌رمنه‌و خۆبه‌كه‌م زانه‌...!

ئیمام فه‌رمووی:( سه‌رت بڵند بكه‌وه‌بانه‌یه‌م به‌م شمشێره‌ له‌ملت بده‌م...! ئیسلام زه‌لیل نیه‌ زه‌لیلی مه‌كه‌..! سه‌رت به‌رز بكه‌ره‌وه‌و جوان برۆ به‌رێگادا..!

بێگومان ئه‌بێت ئاگاداربین نه‌چێته‌ بواری فیزه‌وه‌ به‌ڵكو ده‌بێت مام ناوه‌ندێك وه‌ربگرن و له‌وه‌شدا میان ره‌و بین ...وعباد الرحمن یمشون علی الارض هونا...واذا خاطبهم الجاهلون ، قالوا سلاما...

واته‌: به‌نده‌كانی خوا به‌ ئارامی و له‌سه‌رخۆییه‌كی جوان و مام ناوه‌نده‌وه‌ ئه‌رۆن به‌رێگادا ، (له‌نێوان خێراو زۆر خاودا) وه‌كاتێك ده‌كه‌ونه‌ قسه‌له‌گه‌ڵ بێ ئاگاكان و نه‌زانه‌كاندا ئه‌مان له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێن سڵاو.
واته‌ ده‌مه‌ قاڵه‌و موناقه‌شه‌ی بیسوود ناكه‌ن ئه‌گه‌ر بیكه‌ن به‌ جوانی ئه‌یكه‌ن (وجادلهم باللتی هی أحسن...) .

له‌وتنی حه‌قدا نابێت شه‌رم بكرێت: پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌فه‌رمووێت: (له‌ئافره‌تانی ئه‌نصاردا شتێكیان زۆر باشه‌ ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ هیچ كات شه‌رم له‌ وتنی حه‌ق ناكه‌ن (شه‌رم به‌ومانایه‌ی بترسیت له هه‌ڵه‌....).

**********************************************************

ده‌رباره‌ی ئه‌حۆل.


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان.
بەریزان ئەو ناوەی كە بەكار ئەهینریت و كەسانی باش و خراپ بەكاری ئەهینن پیم خۆشبوو شتیكی لەسەر بنوسم بەهیوای ئەوەی سوودی بۆتان هەبیت خؤم پیش هەمووتان.

سەرەتا من پیم وایە ئەو ناوە (ئەحۆل) لە دوو بەش پیك دیت ئەویش (ناو + وشەی مانادار)

ناوەكە (ئەحمەد)ە و وشەكەش (حۆل)ە..!
بەو پییە بیت ئەبیتە ئەحمەدە حۆل پاشان كورت كراوەتەوە بۆ (ئەحۆل) .

بەریزان بەراستی هیچ دوور نیە كە وابێت...! دوژمنانی ئەم دینە زۆر كار ئەكەن كە بۆ دژایەتی كردنیانە بە سبوخەوە ئەیهیننە پێش چاومان و فریومان ئەدەن... هەر وەكو مەسەلەكەی (ئانە پانە لوت پانە وەردی ئەحمەد ...) كە لەم ماوەیەدابوو ئاشكرابوو ئەوكات ئیمانداران وازیان لەو بابەتە بەتەواوەتی هێنا والحمدلله.

پاشان بۆ دانانەوەی شتیكی دیكە كە جێگەی ئەوە بگریتەوە هەستاون بەیارمەتی كافرەكان و ناحەزانی دین ئەم بابەتەیان داهێناوە و ماڵ و مناڵی ئێمەو ئێوەیان فێر كردووە و هەست بە هیچیش ناكەین...بەراستی من فەرمایشتێكی حەزرەتتان وەبیر دینمەوە كە فەرموویەتی : (المۆمن كیس..) ئینسانی ئیماندار زیرەكە..!

پاشان دێینە سەر باسی ئەو هەموو نوكتانەی كە رۆژانە بلاو ئەكرێتەوەو خەڵكیان توشی جەهالەت كردووە :

بەرێزان سەبارەت بە نوكتە شتێكتان پێ‌ بڵێم : سەرەتا ئەبئ ئەوە بزانین كە هەر هەمووی درۆیە و هەڵبەستراوە..! پاشان هیچ گومانی تێدا نیە كە ئینسانی موسولمان هەموو شتێك بكات نابئ درۆ بكات..! نمونەشمان ئەو هاوەلانەیە كە بە پێغەمبەریان(دروودی خوای لێبێت) فەرموو ئایا دەكرئ موسولمان بەخیل بێت؟ فەرمووی بەو كردارە تاوانبار ئەبیت بەلام مرۆڤی واهەیە موسولمانیشە و بەخیلە ..! پاشان فەرموویان دەربارەی هەندئ شتی دیكە پیغەمبەر دروودی خوای لیبیت بەلایەوە زۆر قورس نەبوو ....تاگەیشتە ئەوەی فەرموویان دەكرئ ئینسانی موسولمان درۆزن بیت؟ ئەویش زۆر بە پەرۆشەوە فەرمووی نەخێر نەخێر شتی لەو جۆرە بەهیچ شێوەیەك درووست نیە ئینسانی موسولمان نابئ درۆ بكات بەهیچ شیوەیەك...!

باشان لة شوينيكى ديكةدا ئةفةرموئ: قال رسول الله (صلى الله عليه وسلم):[ ويل له ويل له ويل له الذي يحدث فيكذب ليضحك له القوم ] واته// وةيل بؤ ئةوكةسة ، وةيل بؤ ئةوكةسة، وةيل بؤ ئةوكةسة كة قسة دةكات وة درؤ دةكات لة قسه كانيدا بؤ ئةوةهى خةلكى بيَ بكةنيَنيت ))

دەی باشە ئەو نوكتانە كامە راستیەكەیەتی..؟
هەروەها پێشەوامان ئەفەرمووێ‌ مرۆڤ هەمووكات راست دەكات هەر راست ئەلێت هەتاكو ئەوكاتەی لای ئاسمان و لای پەروەردگاری بە راستگۆ لەقەلەم ئەدرێت (حتی یكتب عندالله الصدیــــق ) یاخوود كەسانێك هەن درۆ زۆر ئەكەن هەتاكو وای لیدیت لای خوای گەورە بەدرۆزن ناوی تۆمار ئەكرێت (یكژب ..یكژب...حتی یكتب عندالله كژاب). لیرەوە بۆمان دەركەوت كە بەهیچ شیوەیەك درۆكردن جائیز نیە ئیلا مەگەر لە هەندئ حاڵەتی تایبەتدا نەبێت ... ئەوەش باسێی دوور و درێژی ئەوێ‌.

ئەی باشە ئەوانەی درۆ ئەكەن یان شتانێك ئەڵێن كە لە راستیدا وانیە و ئەو قسەیە رقی خوای پئ ئەجۆشێت بەڵگە چیە...؟

وەلام: ئەنەس ئەفەرمووئ پێغەمبەری خوا دروودی خوای لیبیت ئەفەرمووئ ( ... ئاگاداربن پیاو هەیە لەناو ئێوەدا قسە دەكات وشەیەك دەڵێت تا هاوەڵانی پێ‌ بهێنێتە پێكەنین و لەسەر ئەوە خوا لەخۆی توورە ئەكات و خوای گەورە بەهیچ شتێك لێی رازی نابێت تا دەیخاتە دۆزەخەوە) :4235فی الترغیبوحسنه شیخ الالبانی فی(صحیح الترغیب)2877/

هەروەها دەربارەی درۆكردن: پیغمبەر صلی الله علیه وسلم ئەفەرموویت ( ایاكم والكژب فان الكژب یهدی الی الفجور .....): واتە ( ئاگاداربن خۆتان بەدوور بگرن لە درۆكردن..! چونكە درۆ بەرەو زیادەرەوی و خراپەكاریتان دەبات , وە خراپەكاریش بەرەو دۆزەختان ئەبات...!!! )البخاری 6094 مسلم 2607

تائێرە بەسە بۆكەسێك كە یەك تۆز ئیمانی بەخواو پێغەمبەر هەبێت ..! صلی الله علیه وسلم.

لەكۆتایدا ئەلیم: ئیمانداران و موسولمانان تكا ئەكەم كە واز لەو كارە خراپە بێنن و لە هەر شوێنێك بینیتان كە موسوڵمانێك ئەو بابەتە ی بڵاو كردۆتەوە ئامۆژگاری بكەن تەنها لەبەر خوا... بەریزان بەخوای گەورە هەموو رۆژێك لە پێكەنیندابیت و دواتر جیگەت حەسرەت بیت و تاهەتایە بگریت ئەوە خەسارەت مەندیە...

لێرە پیمەكەنە ...! بەو درۆیانە بەلكو دلخۆشیت و پیكەنینت هەڵبگرە بۆ ناو قەبرو قیامەت و بەهەشت ان شا‌و الله...دوعای خێریش بۆ براتان بكەن و ئەم بابەتەش لای خۆتان بلاو بكەنەوە بە پیی توانا ...خوای گەورە لە منیشو ئیوەش خۆش بیت والسلام علیكم.

محمدكاكەبرا...2012/10/15