وهڵامێك بۆ ئهو كهسانهی ئهڵێن بۆچیی ئافرهت بۆی نییه چوار پیاو(مێرد)ی ههبێت.
فرە مێردی و گەڕەلاوژێی سێكسی "
د. کەریم ئەحمەد
تا ئێستا كێشەیەك نەبووە بە ناوی زیادەی رێژەی پیاو تاوەكو بیر لەوە بكرێتەوە ئەگەر ڕێژەی پیاوان زیاد بوو پیاوەكان چی بكەنو لە داهاتووشدا زۆر دوورە شتی وا ڕوو باداتو هەموو توێژینەوە زانستییەكان ئەوە دەسەلمێنن كە هەم رێژەی لەدایك بوونی كچ لە كوڕ زیاترەو هەم رێژەی مردنی پیاو لە ژن زیاترەو تەمەنی پیاو لە ژن كورتترە، دەرەنجامیش بە بەردەوامی زیادەی رێژەی ژنە بەسەر پیاودا. ئەمەش خۆی لە خۆیدا نموونەیەكە لەسەر نا واقیعییەتی خاوەنی ئەم جۆرە بۆچوونانە.
دەڵێم: لەگەڵا نا واقیعییەتی بیرۆكەی فرە مێردی لەگەڵا ئەوەشدا هەر كەمێك گفتوگۆی لەسەر دەكەین چونكە بانگەشەكەرانی ئەم بیرۆكەیە كۆڵا نادەنو دەمو نادەمێك دەیدەن بە گوێی خەڵكیدا.
یەكەم: ئەوانەی بانگەشە بۆ ئەم بیرۆكەیە دەكەن نە لە سروشتی پیاوو نە لە هی ژنو تەنانەت لە فەسلەژەی كاری سێكسیو لە رۆڵی هەریەكە لە ژن وپیاو لە ئەنجامدانی كاری سێكسیدا تێنەگیشتوون. بۆ ئەوەی نزیكی كەمەوە لە تێگەیشتنیان سەرنجیان رادەكێشم بۆ ئەو ململانێو زۆرانبازیو شەڕەی لە نێوان نێرینەی زۆربەی گیانلەبەراندا روودەدات لە وەرزی جووتبووندا. ئەمەش هۆكەی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە ڕۆڵی نێرینە لە ئەنجامدانی كاری سێكسیداپۆزەتیڤ و رۆڵی مێینە نێگەتیڤە، واتە ئەنجامدانی كاری سێكسی زیاتر پیاو بڕیاری دەداتو ئەگەر ئامادەباشی تێدا نەبێت ئەوا هەرگیز ئەو كارە ئەنجام نادرێت.
ژن ئەگەر دەسەڵاتیجەستەیی( فیزیكی) بەسەر یەك پیاودا نەبێت، دەسەڵاتی بەسەر زیاتر لە یەك پیاودا چۆن دەبێت؟
ئەگەر ئەو ژنە سكی پڕ بوو، چۆن بزانێت ئەو منداڵە لە كامیانە، گریمان ئەمڕۆ بەهۆی هەندێك ئازمایشەوە دەتوانرێت ئەوە بزانرێت بەڵام خۆ دونیا تەنها ئەمڕۆ نییەو تەنها ئەو وڵاتانە نییە كە لە ڕووی زانستەوە پێشكەوتوون.
ئەگەر ئەو ژنە كەوتە حەیزەوە یان كەوتە زەیسانییەوە ئەو چوار پیاوە چی بكەن؟ ئەگەر ئەو ژنە لە ئەنجامی سكپڕی لە یەكێك لە پیاوەكانەوە كەوتە زەسانییەوە پیاوەكانی تر تاوانیان چییە مانگو نیوێك چاوەڕوان بن.
ئاشكرایە كە تواناو ئارەزووی سێكسی پیاو لە هی ژن زیاترە، ئەگەر پیاوێك چەند ژنی هەبێتو ئارەزووی زۆر بێت دەتوانێت بچێتە لای زیاتر لە یەك ژن، ئەی ئەگەر ژنێك زیاد لە یەك مێردی هەبووو یەكێك یان دوان لە مێردەكانی بەو شێوەیە بوون چارەسەریان چی دەبێت؟
ئەگەر ئەو ژنە منداڵێكی كۆرپەی لە یەكێك لە پیاوەكان هەبوو، لە نۆرەی پیاوەكانی تردا چیی لێبكات، لەگەڵا خۆیدا بیگەڕێنێت یان لەلای باوكەكەی بەجێی بهێڵێت.
لەوانەیە بڵێی با دایەنی بۆ بگرێت، ئەی ئەگەر توانای نەبوو، یا هەر كەسێك نەبوو ئامادەبێت چەند شەوو رۆژ بەسەر یەكەوە دایەنی بكات.
لەوانەیە بڵێی: با پیاوەكە خۆی بە شیری دەستكرد بەخێوی بكات، ئەی ئەگەر لەو سەردەمانەی كەشیری دەستكرد نەبووە چی؟ ئەی ئەگەر دایكەكە بە شیری خۆی بەخێوی دەكرد، ئەوكاتە چی بكەن؟
ئایا پیاوەكانی تر رازی دەبن گریانو ئەركی ساوای پیاوێكی تر هەڵگرنو ژنەكەیان لەسەرەی ئەواندا بە منداڵی پیاوێكی ترەوە خەریك بێت؟
ئاشكرایە كە لە كاری سێكسیدا پیاو بكەرەو بە سەد ژن ناتوانن پیاوێك لاقە بكەن یان وای لێبكەن كارێكی سیكسی ئەنجام بدات گەر خۆی ئارەزووی لێ نەبوو یان توانای نەبوو، بەڵام پیاوێك بە تەنها دەتوانێت چەند ژن لاقە بكات.
ئەگەر وا ڕێك كەوت یەكێك لە پیاوەكان لە نۆرەكەی خۆیدا ئارەزووی نەبوو یا توانای نەبوو یان ماوەی نەبوو لەبەر هەر هۆیەك و رۆژی دووەمو سێیەم ئارەزووی جووڵا ئایا دەتوانێت ئەو ژنە لە مێردەكانیتری بسەنێتەوە بۆ ئەوەی سەر جێیی لەگەڵدا بكات؟ ئاشكرایە كە ژنەكە خۆی دەسەڵاتی نییەـ كەواتە دەبێت پیاوەكانی تر ڕازی بن، ئەی ئەگەر ڕازی نەبوون چی؟
ئەگەر ئەو ژنە كەوتە تەمەنی بێ ئومێدیو چیتر توانای منداڵبوونی نەماو ئارەزووی سێكسی كەم بوویەوە، ئایا چارەی ئەوپیاوانە چی بێت، بەتایبەت ئەوەیان كە هێشتا منداڵی لێ نەبووە.
پیاوێك ئەگەر چوار ژنیشی هەبێت دەتوانێت لە یەك ماڵدا دایانبنێتو كۆنترۆڵیشیان بكات، بەڵام ئایا ژنێك چوار مێردی هەبێت دەتوانێت لە یەك ماڵدا دایانبنێت؟ ئەو بەم حاڵەی ئێستای ناتوانێت بەسەر یەك پیاودا زاڵا بێتو كۆنترۆڵی بكات، ئەوكاتە چۆن دەتوانێت زیاد لە یەك پیاو كۆنترۆڵا بكات.
ئاشكرایە كە سروشتی پیاو جیاوازە لە هی ژن، پیاو زیاتر پەنا دەباتە بەر هێزو بازوو بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی، واقیعیش ئەمە دەسەلمێنێو هەموو ئەو شەڕو شۆڕەی لە دونیادا ڕوودەدات ڕاستی ئەم بۆچوونە دەردەخات، ئەم سروشتەش لە پیاودا وادەكات رۆژانە سەدانو هەزاران پیاو بە سەرو قاچ شكاوی ببرێنە خەستەخانەو دادگاكان پڕ دەبن لەكێشەی شەڕی نێوان مێردەكان لەسەر كێشەی نۆرەو نۆرەبڕیو هتد.
ئەگەر پیاوی فرەژن ژنێكی لەوانی تر خۆشتر بوێت، ژنەكانی تر ناتوانن شتێكی ئەوتۆ بكەن یان لێپرسینەوە لەگەڵ پیاوەكەدا بكەن یان لەگەڵا ئەو ژنەداو ناچاری بكەن دەست لەو كارە هەڵبگرێت، بەڵام ئەگەر ژنێك كە چەند مێردی هەیەو یەكێكیانی لەوانی تر زیاتر خۆش بوێت یان مەیل بە یەكێكیان زیاتر لەوانی تر بدات، هەڵوێستی پیاوەكانی تر چی دەبێت؟ حەتمەن ئەو وەزعە قبوڵا ناكەنو پەلاماری ئەو ژنو مێردە دەدەنو شەڕو ئاژاوە لە نێوانیاندا بەرپادەبێت .
ئەگەر یەكێك لەو پیاوانە لەوانی تر دەسەڵاتدارتر بێت، ئایا ڕازی دەبێت ئەوانی تر وەكو ئەو یەكسان بن لە بەشەكەیاندا یان بێبەشیان دەكاتو قسەش بكەن تێهەڵدانیان دەكات. ئاشكراشە كە ژن لەبەر ئەوەی لە ڕووی لاشەوە لە پیاو لاوازترە لەو شتانەشدا ناتوانێت خاوەنی بڕیار بێتو بڕیار هەر بەدەست پیاو دەبێت.
بە كورتی ئەم بیرۆكەیە ئەوەندە بێ بایەخو بێ نرخە نازانی چۆنی گفتوگۆ لەسەر بكەیتو وەكو وتم تەنها بۆ دژایەتیكردنی ئیسلامەو هیچی ترو بێ ئاوڕدانەوە لە واقیعییەتی ئەو ئەڵتەرناتیڤە. بۆیە بە پێویستی نازانم لەوە زیاتر لەسەری بڕۆمو ئەوەش كە دەیەوێت پێچەوانەی ئەمانەی ئێمە بسەلمێنێت وەك ئەوە وایە بیەوێت بە بێژنگ بەری خۆر بگرێت یان كەسێكە گومانی هەبێت لە ڕوناكی رۆژو تاریكی شەو، ئەوكاتەش هیچ قسەیەك سوودی نابێت لەگەڵیاندا وەكو شاعیری عەرەب دەڵێت:
ولیس یستقیم فی الاذهان شیئ اذا احتاج النهار الی دلیل
واتە هیچ ڕاستییەك لە مێشكدا ناچەسپێت ئەگەر رۆژ پێویستی بە بەڵگە هێنانەوە هەبێت لەسەر ڕوناكییەكەی.
ئەوانەی دەڵێن با ژنێكیش زیاد لە پیاوێكی هەبێت ئایا مەبەستیان ئەوەیە كە تەنها ژنان لە یەك پیاو زیاتریان هەبێت یان پیاوانو ژنان هەریەك چەند هاوسەریان هەبێت ؟ ئاشكرایە كە ئەگەری یەكەم نابێت چونكە تاكو ئێستا رێك نەكەوتووە ژمارەی پیاوان لە ژنان زیاتر بێت. كەواتە دەبێت ئەگەری دووەم بێت، واتە پیاوو ژن هەریەكەو چەند هاوسەرێكی هەبێت، ئەوكاتە بیهێنە بەرچاوی خۆت دەبێتە چی گەڕە لاوژێیەك، وای لێدێت سەگ خاوەنی خۆی نەناسێتو وەكو بە عەرەبی دەڵێن (یختلط الحابل بالنابل).پاشان ئەگەر ئەو نووسەرانەی بانگەشە بۆ فرە مێردی دەكەن ڕاست دەكەن با رێگە بە ژنەكانیان بدەن زیاد لە یەك مێردیان هەبێت، بزانە دەتوانن؟!
لە كۆتاییدا دەڵێم: ئەگەر بتەوێت فرە مێردی بەرپا بكەیت دەبێت پێش هەموو شتێك چەند شتێك بكەیت:
یەكەم: ڕۆڵی ئافرەت لە ئەنجامدانی كاری سێكسیدا بكە بە ئیجابیو رۆڵی پیاو بە سلبی، واتە ئەندامەكانیان بگۆڕیتەوە چونكە ئاشكرایە كە ئەندامی پیاو لە هەموو كاتێكدا ئامادەی ئەنجامدانی كاری سێكسی نییەو دەبێت گۆڕانكاری بەسەردا بێتو ئامادەبێت بۆ ئەو كارە، بەمەش دەوترێت رۆڵی ئیجابی لەكاتێكدا كە ئەندامی سێكسی ئافرەت هیچ ئامادەییەكو گۆڕانكارییەكی ناوێت، بەمەش دەوترێت رۆڵی سلبی.
دووەم: دەبێت هێزو بازوو و توانای بەدەنی ئافرەت زیاتر بكرێت لە هی پیاو بۆ ئەوەی بتوانێت زاڵ بێت بەسەر پیاوەكانیداو بتوانێت لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بكاتو دەسەڵاتی بەسەریاندا هەبێت بۆ ئەوەی بڕیار بە دەستی خۆی بێت نەك بە دەستی پیاوەكان.
سێیەم: مەسرەفی ماڵ بكێشێت لە دابینكردنی خانوو و بژێوی بۆ ماڵەكانی بۆ ئەوەی ئەو بەرپرس بێتو دەسەڵاتی هەبێت بەسەر پیاوەكاندا.
بە كورتی دەبێت ژن ببێت بە پیاوو پیاویش ببێت بە ژن، واتە هیچمان نەكردو گەڕاینەوە بۆ خاڵی سفر.
مافی ژن لە مەسەلەی تەڵاقدا:
یەكێك لەو مافانەی ئیسلام بە ژنی داوە مافی تەڵاق وەرگرتنە لەو پیاوەی بەدڵی نییە یان مافەكانی ناداتێ ،وە یا ئەركەكانی ژن و مێردایەتی بەجێ ناهێنێت .ئەمەش شتێك نییە بەڵگە هێنانەوەی بوێت چونكە كتێبەكانی فیقه پڕن لەم باسانەو بە تێرو تەسەلی باسیان كردووە ، بەڵام لەبەر ئەوەی هەندێك كەس بێئاگان لێی هەندێك بەڵگەی لەسەر دێنینەوە .
لە سەردەمی پێغەمبەردا (دروودی خوای لەسەربێت) ژن هەبووە چووە بۆ لای پێغەمبەرو داوای جیاكردنەوەی كردووە لە مێردەكەی لەبەر ئەوەی كە توانای سێكسی كەم بووە. نەك هەر ئەوەندەش بەڵكو تەنانەت گەر جوانی پیاوەكە یان ڕەوشتی بە دڵ نەبووایە بۆی هەبوو داوای جیابوونەوە بكات، ئەمەش بابەتێكە لە شەرعدا پَی دەوترێت (باب الخلع).
سهرچاوه
http://www.welam.org/ art.php?hawsar-2012-11-18-0 34448.html

http://www.welam.org/