به‌رێزان وه‌كو ئه‌زانن دیارده‌ی (قیره‌ی قاز ) له زانكۆدا هه‌موو سالێك
دووباره ئه‌بێته‌وه ، بۆیه به پێویستمان زانی بابه‌تێكی له‌سه‌ر بنوسین.
بسم
الله الرحمن الرحیم
برایان
و خوشكان ئه‌م دیارده‌یه‌ی باسی ئه‌كه‌ین شتیكی باوه‌و بووه به دیارده له ناو
زانكۆكاندا كه به‌راستی جێگه‌ی خۆیه‌تی هه‌ر یه‌كه‌مان له‌ئاستی خۆیه‌وه بریارێكی
بوێرانه بداین كه واز له‌و كاره بهێنێن و هه‌ره‌ها برایان و خوشكانمان
ئاگاداربكه‌ینه‌وه له ئه‌نجامدانی ئه‌وكاره.
به‌رێزان
سه‌ره‌تا ئه‌پرسین:
ئایا
كێ به‌وه دڵخۆش بووه كه‌سه‌ره‌تا هاتبیته زانكۆ و خوێندكارانی زانكۆ به‌سه‌ریا
بقیرێنن..؟
بێگومان
كه‌س له ئێمه ئه‌و شته‌ی پێ خۆش نیه..!
ئه‌وه‌شتان
پئ بڵێم كه ئه‌وانه‌ی دڵیان به‌وه خۆشه به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا بقیرینن پێش هه‌موو شتێك
ئه‌وه بزانن كه خۆی بووه به‌قاز..!
چونكه
قاز ئه‌قیرینیت و ئه‌میش خۆی شوبهاندووه به‌و قازه‌و به‌حسابی خۆی خه‌ڵك به قاز
ئه‌زانێت..!
سه‌یری
ئه‌م لێتێكچوونه..!
شتێكی
دیكه‌ش بابزانن ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كاتێ كه خۆی سه‌ره‌تا هاتۆته زانكۆ به‌سه‌ریدا
قیراندوویانه !!!
ئایا
وانیـــــه؟
مه‌به‌ست
چیه له‌م كرداره؟
وه‌ڵام
: گاڵته‌كردن و كات به‌سه‌ر بردن .
باشه
تۆخۆت حه‌ز ئه‌كه‌یت گاڵته‌ت پێ بكرێت؟ بێگومان نه‌خێر ده‌ی تۆبۆگاڵته‌به‌خه‌ڵكی ئه‌كه‌یت له‌وانه‌یه
له‌ناو ئه‌وانه‌دا كه‌سانێك هه‌بن كه قورئانخوێن بن یان كه‌سایه‌تی ئاینی و به‌ڕێزبن
خۆ ئه‌گه‌ر وابێت ئه‌وا به‌ر هه‌ره‌شه‌ی خوا ئه‌كه‌ویت ..!
كاتێك
كه هه‌ندئ له مونافقان سوعبه‌تیان ئه‌كرد له‌ناو خۆیاندا و دواتر هاتنه سه‌رباسی
قورئان خوێنه‌كان و ئه‌یان ووت (ئێمه نابینین قورئان خوێنه‌كان جگه‌له ورگ زله‌كان
و زۆر خۆره‌كان و ترسنۆكه‌كان زیاتر..! )
پاشان
ئه‌وه‌بوو خوا ئایه‌تی دابه‌زاند سه‌باره‌ت به‌و باسه‌ش پێغه‌مبه‌ری ئاگاداركرده‌وه
(علیه صلاة والسلام) كه ئیستا دین بۆلات ئه‌و مونافقانه كه گالته‌یان كردووه
به دینداران.
التوبة - ئایەت 65
(( وَلَئِن سَأَلْتَهُمْ
لَيَقُولُنَّ إِنَّمَا كُنَّا نَخُوضُ وَنَلْعَبُ ۚ قُلْ أَبِاللَّهِ وَآيَاتِهِ
وَرَسُولِهِ كُنتُمْ تَسْتَهْزِئُونَ ))
واته:
(کاتێک تۆ ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) له‌گوفتاری نابه‌جێیان ئاگادار ده‌بیت)
و لێیان ده‌پرسیت (ئه‌وه خه‌ریکی چین؟!) ئه‌وه بێگومان ده‌ڵێن: به‌ڕاستی ئێمه ته‌نها
ده‌مه‌ته‌قێ و گه‌مه‌و گاڵته‌مان ده‌کرد، پێیان بڵێ: ئایا ئێوه به خوا‌و ئایه‌ت و
فه‌رمانه‌کانی و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی گاڵته‌تان ده‌کرد؟! )
كه‌واته
له‌رووی ئاینیشه‌وه ترسناكه ئه‌بئ وریابین ان شا‌ء الله.
له‌لایه‌كی
دیكه‌شه‌وه خوا باسی ئه‌وانه‌مان بۆ ئه‌كات كه گاڵته ئه‌كه‌ن به خه‌ڵكی : (
وَيْلٌ لِّكُلِّ هُمَزَةٍ لُّمَزَةٍ )
واته: ( هاوارو ئاهو ناڵه بۆ هه‌ر که‌سێك که به شوێن
که‌م و کووڕیدا ده‌گه‌ڕێت و له عه‌یب و عاری خه‌ڵکی ده‌دوێت )
ئه‌مه‌ش
ئه‌كه‌وێته بواری به‌دوای عه‌یب گه‌راندا.
به‌رێزان
: ئه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌و كاره ئه‌نجام ئه‌ده‌ن ئایا پێتان خۆشه خوشكێكتان له
زانكۆ له‌ناو خه‌ڵكیدا به‌و شێوه‌یه قیره‌ی لێبكرێت؟
هه‌روه‌ها
له‌رووی كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه شتێكی باش نیه سه‌ره‌رای دین.
له‌كۆتایدا
داواكارم له خوشكان و برایان ئه‌وكاره واز لێبێنن و هاورێكانیشیان ئاگادار بكه‌نه‌وه
له‌و كاره خراپه.
*******************************************
والسلام
علیكم: محمد كاكه‌برا 2012/11/7