السبت، 17 نوفمبر 2012


تێبینیه‌ك بۆ ئه‌و موسوڵمانانه‌ی بازرگانی و كاسبی و كۆكردنه‌وه‌ی ماڵ وسامان بێئاگایانی كردووه‌ له‌ دینداری.

محمدكاكه‌برا. .................................................................................................به‌رێزان، سڵاوی خواتان لێبێت له‌م رۆژه‌دا زۆر كه‌س ئه‌بینین كه‌ بۆ په‌یداكردنی پاره‌و ماڵی دوونیا زۆر جار ئاماده‌ن سوێندیش بخۆن و ته‌نانه‌ت طه‌ڵاقیش له‌سه‌ر هه‌ندئ شت بخۆن تاكو ماڵه
‌كه‌یان یان كاڵاكه‌یان سه‌رف ببێت و خه‌ڵكی لێیان بكرێت..!

زۆرجار ئه‌گه‌ر له‌یه‌كیك بپرسین ئاواتت له‌م دونیایه‌ چیه‌..؟ زۆربه‌ی ئه‌لێ سه‌یاره‌یه‌كی جوان یان خانوویه‌كی خۆم ببێت یان فلان...هتد...

زۆر كه‌من ئه‌و كه‌سانه‌ی بڵین ئاواتمه‌كه‌ به‌ ئیمانێكی ساغه‌وه‌ بمرم و عاقیبه‌ت خێربم..!

به‌ڕێزان ..پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ:

[لَا تَتَّخِذُوا الضَّيْعَةَ فَتَرْغَبُوا فِي الدُّنْيَا] واته: ‌ (( نه‌كه‌ن "زه‌راعه‌ت و بازرگانی و پیشه‌" ببێته‌ هۆكاری به‌هه‌ده‌فگرتنی دونیاو له‌بیركردنی دواڕۆژ]

الضَّيْعَةَ: الصّنْعة والتِّجارَة والزِّراعة وغير ذلك. (النهاية في غريب الأثر.٣ /٢٣٧).

به‌ڵام زیاتر ئه‌وناوه‌ بۆ باخ و بێستان به‌كارهاتووه‌، ئیمامی (القرطبي) ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رموێت: ((يجمع بينه وبين حديث الباب بحمله على الاستكثار والاشتغال به عن أمر الدين)) (فتح الباري- ابن حجر٥/٤) واته‌ كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌و فه‌رموودانه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌و فه‌رموودانه‌ی تر كه‌باس له‌ چاكه‌و پاداشتی ئه‌و كه‌سه‌ دەكات كه‌ زه‌ویەكی مردوو به‌چاندن ئاوه‌دانده‌كاته‌وه‌، به‌و شێوه‌یه‌یه‌ مه‌به‌ست له‌و فه‌رمووده‌یه‌ ئه‌و كه‌سانه‌یە كه‌ لەڕاده‌به‌ده‌ر خۆیان به‌دونیا خه‌ریك ده‌كه‌ن. ئه‌وه‌ش وه‌ك بنه‌مایەكی گشتی هه‌موو زێده‌ڕه‌ویەك له‌و كارانه‌ی كه‌ ڕێی پێدراوه‌ جائز نیه‌و ده‌بێت خۆمانی لێ به‌دوربگرین .

بازرگانی و پیشه‌سازی و زه‌راعه‌ت و ڕاو و وه‌رزشكردن و...هتد. هه‌موو ئه‌و كارانه‌ ڕێی پێدراوه‌، به‌ڵام به‌بێ به‌زاندنی سنور، له‌ئیسلامدا ئه‌و ده‌سته‌ی ده‌به‌خشێ باشتره‌ له‌و ده‌سته‌ی كه‌ وه‌رده‌گرێ، به‌ڵام ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی دونیا له‌سه‌ر حیسابی دواڕۆژ كارێكی ڕێپێنه‌دراوه‌، موسڵمان ده‌بێت زۆر وریایی ئه‌و زێده‌ ڕۆییه ‌بێت. خوای په‌روه‌ردگار سبحانه وتعالى ده‌فه‌رموێ: {أَلْهَاكُمُ التَّكَاثُرُ. حَتَّى زُرْتُمُ الْمَقَابِرَ} ئه‌و ته‌كاسوره‌ی كه‌ دواڕۆژت له‌بیرده‌باته‌وه‌ ئه‌وكاته‌ به‌خۆدێیته‌وه‌ كه‌ گه‌یشتیه‌ یه‌كه‌م قۆناغی دواڕۆژ کە‌ ناوگۆڕه.

ابن مسعود (ڕه‌زاو ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ربێت) ده‌فه‌رموێ: پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) نه‌هیكردووه‌ له‌ زۆر خۆخه‌ریك كردن به‌كۆكردنه‌وه‌ی ماڵ: (نهى عن التبقر في المال) مانای (التبقر): ماڵ كۆكردنه‌وه‌وزیاده‌ڕه‌ویه‌ لێی، واته‌: (هو الكَثْرة والسّعَة) النهاية في غريب الأثر.

هه‌رنه‌فسێك كۆكردنه‌وه‌ی ماڵ و زیادكردنی كرده‌ هه‌ده‌ف و هه‌وڵدان بۆ بردنه‌وه‌و دوارڕۆژی بە قوربان کرد، شه‌یتان ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ئه‌و نه‌فسه‌ زیاتر ده‌بێ و تاڕاده‌یه‌كی زۆر تێكه‌ڵی ئومێدو ئاواتی ده‌بێت و دووچاری فیتنه‌ی ده‌كات. بۆیه‌ پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان (صلى الله عليه وسلم) ده‌فه‌رموێ: [لِكُلِّ أُمَّةٍ فِتَنَةٌ وَفِتْنَةُ أُمَّتِي المالُ] السلسلة الصحيحة. واتە: ((هه‌موو ئوممه‌تێك فیتنه‌ی هه‌بووه،‌ فیتنه‌ی ئوممه‌تی من ماڵه‌)).

كۆكردنه‌وه‌ی ماڵ و كاروكاسبی گه‌ر نه‌بێته‌ هۆكاری په‌كخستنی هه‌وڵدان بۆ دواڕۆژو له‌یادنەكردنی بێگومان شتێكی تیانییه‌، به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ن له‌گه‌ڵ زۆری ماڵ بیروبۆچونیان ده‌گۆڕێ خوای په‌روه‌ردگار (سبحانه وتعالی) ده‌فه‌رموێ: {وَيْلٌ لِكُلِّ هُمَزَةٍ لُمَزَةٍ. الَّذِي جَمَعَ مَالًا وَعَدَّدَهُ. يَحْسَبُ أَنَّ مَالَهُ أَخْلَدَهُ} ئه‌و ئایه‌ته‌ پیرۆزه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌و ته‌سه‌وره‌ هه‌ڵه‌یه‌ ده‌كات کەلای هه‌ندێك كه‌س دروست ده‌بێت له‌گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی ماڵ. خوای گه‌وره‌ بمان پارێزێ.

{يَحْسَبُ أَنَّ مَالَهُ أَخْلَدَهُ} وا حیساب ده‌كات ماڵه‌كه‌ی خلودی پێداوه‌، له‌سه‌ر ئه‌و حیسابه‌ هه‌ڵه‌یه‌ غرور ده‌یگرێ له‌بڕیارو هه‌ڵوێسته‌كانی و، بۆگه‌ن ده‌بێ له‌ویست و ئاواته‌كانی و، غرورو شه‌هوه‌تیش ڕێی دۆزه‌خن خوای گه‌وره‌ هه‌موو لایه‌كمان بپارێزێ.

جا ئێمه‌ی موسوڵمان پێویسته‌ ئاگامان له‌خۆمان بێت له‌ په‌یداكردنی پاره‌و ماڵی دونی
ا.