الأحد، 18 نوفمبر 2012

بسم الله الرحمن الرحیم.

له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ند گۆرانكارییه‌ك روویانداوه‌ كه‌ جێگه‌ی قسه‌له‌سه‌ر كردنن..!

 

ئه‌وه‌ی لێره‌وه‌ مه‌به‌ستم بێت باسی بكه‌م كۆمه‌ڵێك پرسیاری ئاڵۆزن رووبه‌رووی سه‌له‌فیه‌ (مه‌دخه‌لیه‌كان)ی لای خۆمان.

 

هه‌موان ئه‌زانین له‌ غه‌زه‌ شه‌ره‌ له‌نێوان موسوڵمانان و جوله‌كه‌كان..!

موسوڵمانان به‌تایبه‌ت بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ئیستا وا  له‌شه‌ردایه‌ دژی جوله‌كه‌ی داگیركه‌ر....

 

ئایا ئێوه‌ی سلفی بۆ نیه‌تی خۆتان بۆ ئه‌و خه‌ڵكه‌ ئاشكراناكه‌ن ؟

 

واته‌ پێیان بڵێن ئێمه‌ دیفاع له‌ موسوڵمانانی فلسطین ئه‌كه‌ین.

ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێن وامان كردووه‌ و دوعای خێرزیاترمان له‌ده‌ست  نایات ئه‌ی كه‌واته‌ ئێوه‌ ناڵێن حیزب خراپه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ ئیسلامدا جێی نابێته‌وه‌؟

 

مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ حیزب نیه‌ ئه‌جه‌نگێت و جیهاد له‌دژی جوله‌كه‌ ئه‌كات..؟

 

كوا سوپای فلسطین..؟ كامه‌ چه‌كی كامه‌ سیلاحی كامه‌ سه‌ربازانی كامه‌ وه‌لی ئه‌مری  كامه‌ سه‌ركرده‌ی ...؟

 

 

دێینه‌ سه‌رباسی كوردستان:

ئایا ئێوه‌ بۆ دیفاعێك له‌و پێشمه‌رگانه‌ ناكه‌ن كه‌ رووبه‌رووی به‌عسیه‌كافره‌ داگیركه‌ره‌كان وه‌ستاونه‌ته‌وه‌؟

 

ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێن به‌ڵێ دیفاعیان چۆن لێناكه‌ین ئه‌ی كه‌واته‌ ئه‌وانیش حیزب نین..؟

 

مه‌گه‌ر ئێوه‌ ناڵێن حیزب به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ ئیسلامدا جێگه‌ی نابیته‌وه‌!!!؟

 

مه‌گه‌ر ئێوه‌ ناڵێن ئێمه‌ دیفاع له‌ عه‌لمانی ناكه‌ین؟؟؟؟

مه‌گه‌ر ئێوه‌ ناڵێن عه‌لمانی یه‌كان كافرن..؟؟؟؟

 

ئه‌ی باشه‌ ئێوه‌ ئه‌گه‌ر حاشا له‌كوردایه‌تی خۆتان ئه‌كه‌ن قه‌یدی نیه‌ به‌ڵام كه‌نایكه‌ن بۆ دیفاعێك له‌و پێشمه‌رگانه‌ ناكه‌ن كه‌ له‌شه‌ردان...؟

 

ده‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێن ئه‌وان حزبی حاكمن و پێویسته‌ سه‌معه‌وتاعه‌یان بكه‌ین بۆئه‌مه‌ش ئه‌ڵێم...

 

حزبێك كه‌به‌رنامه‌ی كوفربێت (به‌وته‌ی خۆتان) ئه‌یكه‌نه‌ وه‌لی ئه‌مری خۆتان و پشتگیری ئه‌كه‌ن كاتێكیش كه‌ حزبێكی ئیسلامی هاته‌ سه‌رته‌ختی فه‌رمان ره‌وایی ده‌بێت له‌مه‌ی ئێستا زیاتر پشتگیری لێبكه‌ن...!

 

ئه‌گه‌ر ئه‌ڵێن حزبی یان كه‌سانی كافر باشترن له‌ حزبی یان كه‌سانی ئیسلامی سیاسی ئه‌وه‌ به‌ر غه‌زه‌بی خوا ئه‌كه‌ون به‌م ئایه‌ته‌:

 

يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا لَا تَتَّخِذُوا آبَاءَكُمْ وَإِخْوَانَكُمْ أَوْلِيَاءَ إِنِ اسْتَحَبُّوا الْكُفْرَ‌ عَلَى الْإِيمَانِ ۚ وَمَن يَتَوَلَّهُم مِّنكُمْ فَأُولَـٰئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ﴿٢٣﴾

 

واته‌:

ئه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه‌، باو و باپیران و براکانتان مه‌که‌نه پشتیوان و خۆشه‌ویستی خۆتان، ئه‌گه‌ر ئه‌وان بێ باوه‌ڕیان خۆش ویست و هه‌ڵیانبژارد به‌سه‌ر ئیمان و باوه‌ڕدا، هه‌رکه‌س له ئێوه پشت به‌وان ببه‌ستێت و خۆشی بوێن، ئائه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن. (23)

 

ده‌ی ئێوه‌ كوردن ؟ موسوڵمانن ..؟ كوا مه‌وقیفتان ئه‌ی هاوار له‌ده‌ست ئه‌م بیرو باوه‌ره‌تان كه‌ هیچ صه‌حابه‌یه‌ك وا بیری نه‌كردۆته‌وه‌..!

 

واته‌ ئه‌گه‌ر به‌به‌ڵێ ونه‌خێر وه‌ڵام به‌نه‌وه‌ هه‌ر زه‌ره‌رتانه‌ ..!

 

وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه‌م به‌وردی به‌نه‌وه‌ هه‌ڵبه‌ته‌ من پێویستم نیه‌ چونكه‌ باشتان ئه‌ناسم !!!! ته‌نها ئه‌مه‌وێ خه‌ڵكی ئێوه‌ ی بۆ ده‌ربكه‌وێت و بتان ناسێت...والسلام علیكم ورحمة الله وبركاته‌.

********************************************

محمدكاكه‌برا     2012/11/18