الأحد، 18 نوفمبر 2012

بەراوردی نێوان ڕێساكانی جەنگ لە ئیسلام و یاسای هاوچەرخی نێودەوڵەتیدا ...به‌شی دووه‌م.


 

بنچینەی سێیەم 

بۆ بەرپەرچدانەوەی ستەمكاریی، ئیسلام ڕێی بە جەنگ داوە، لێرەشدا دەبێت سزاكە وەك ئەوە بێت كە بەرانبەر موسڵمانان كراوە لەگەڵ هاندان بۆ لێبوردن ئەگەر گونجا، خوای بەتوانا دەفەرمووێت: (اذن للذین یقاتلون بأنهم ظلموا وأن الله علی نصرهم لقدیر, الذین أخرجوا من دیارهم بغیر حق إلا أن یقولوا ربنا الله ولولا دفع الله الناس بعضهم ببعض لهدمت صوامع وبیع وصلوات ومساجد یذكر فیها أسم الله كثیرا ولینصرن الله من ینصره أن الله لقوی عزیز) الحج39ـ 40 هەروەها فەرموویە:” (وإن عاقبتم فعاقبوا بمثل ما عوقبتم به ولئن صبرتم لهو خیر للصابرین) النحل: 126.”

 

بنچینەی چوارەم:

 

وەك سزای ناپاكی “خیانەت”و شكاندنی ئەو پەیمانەی دەوڵەتی ئیسلامی لەگەڵ دەوڵەتانی تردا دەیبەستێت، ئیسلام جەنگی ڕێ پێداوە، خوای جیهانیان دەفەرمووێت : “(إن شر الدواب عند الله الذين كفروا فهم لا یؤمنون, الذین عاهدت منهم ثم ینقضون عهدهم فی كل مرە وهم لا یتقون, فإما تثقفنهم فی الحرب فشرد بهم من خلفهم لعلهم یذكرون) اڵانفال: 55: 58 هەروا دەفەرمووێت:” (لا یرقبون فی مۆمن إلا ولا ذمە وأولئك هم المعتدون, فأن تابوا وأقاموا الصلاە واتوا الزكاە فإخوانكم فی الدین ونفصل اڵایات لقوم یعلمون, وإن نكثوا أیمانهم من بعد عهدهم وطعنوا فی دینكم فقاتلوا أئمە الكفر أنهم لا أیمان لهم لعلهم ینتهون, إلا تقاتلون قوما نكثوا أیمانهم وهموا بإخراج الرسول وهم بدۆكم أول مرە أتخشونهم فالله أحق أن تخشوه أن كنتم مۆمنین, قاتلوهم یعذبهم الله بأیدیكم ویخزهم وینصركم علیهم ویشف صدور قوم مۆمنین) التوبە: 10: 14.”

 

بنچینەی پێنجەم:


ئیسلام جەنگی بۆ سەرخستنی ستەم لێكراوان رێ پێداوە، خوای گەورە دەفەرمووێت: “(وما لكم لا تقاتلون فی سبیل الله والمستضعفین من الرجال والنسا‌ء والولدان الذین یقولون ربنا ا‌خر جنا من هذه القریە الظالم أهلها وأجعل لنا من لدنك ولیا وأجعل لنا من لدنك نصیرا) النسا‌ء 75.” هەروەها دەفەرمووێت“(ان الذین أمنوا وهاجروا وجاهدوا بأموالهم وأنفسهم فی سبیل الله والذین ا‌ووا ونصروا أولئك بعضهم أولیا‌ء بعض والذین أمنوا ولم یهاجروا ما لكم من ولایتهم شی‌ء حتی یهاجروا وأن استنصروكم فی الدین فعلیكم النصر ألا علی قوم بینكم وبینهم میثاق والله بما تعملون بصیر, والذین كفروا بعضهم أولیا‌ء بعض ألا تفعلوه تكن فتنە فی اڵارض وفساد كبیر) اڵانفال: 72 -73. “


بنچینەی شەشەم:

 

ئیسلام فەرمانی بە شوێنكەوتوانی كردووە كە هێزی پێویست بۆ ترساندنی دوژمنانی ئامادە بكەن، نە كاری دوژمنكارانەیان لەگەڵدا بكەن، فەرمانیان بە پێكهێنانی سوپایەكی بەهێز پێدەكات كە هەموو توانای هێزی خۆیانی بۆ بخەنە گەڕ “(وأعدوا لهم ما استطعتم من قوە ومن رباط الخیل ترهبون به عدو الله وعدوكم واخرین من دونهم لا تعلمونهم الله یعلمهم وما تنفقوا من شی‌ء فی سبیل الله یوف ألیكم وانتم لا تظلمون ) اڵانفال: 60. “

 

بنچینەی حەوتەم:

 

ئیسلام هانی جاڕدانی شەڕ پێَش بەرپابوونی دەدات، هەروەك لە دوو فەرموودەی پێغەمبەری خوادا صلى الله عليه وسلم كە لە دوو غەزای جیادا، بە عەلی كوڕی ئەبو تالیب و مەعازی كوڕی جەبەل دەفەرمووێت، هاتووە “(لا تقاتلوهم حتی تدعوهم للإیمان، فإن أبوا فلا تقاتلوهم حتی یقاتلوكم ویقتلوا منكم قتیلاً، ثم أروهم هذا القتیل وقولوا لهم هل لكم خیرًا من ذلك بأن تقولوا لا إله إلا الله… فڵان یهدی الله علی یدیك رجلاً واحدًا خیرًا لك مما طلعت علیه الشمس وغربت).

بەم شێوەیە ئیسلام جاڕی جەنگدانی پیش بەرپابوونی جەنگەكە،زۆر بەر لە یاسای دانراوی نێودەوڵەتیی داوە، كە ئەو بنچینەیە تا سەرەتای سەدەی بیستەم نەزانرابوو، ئەویش كاتێك لە كۆنگرەی دووەمی “لاهای”دا ساڵی (1907ز)، بارون میشیل دی توب ئەو راستیەی ڕاگەیاند.

 

بنچینەی هەشتەم:

 

ئیسلام لە جیاكردنەوەی جەنگاوەر و نەجەنگیودا پێشەنگە، هەروەك لە وەسێتەكانی پێغەمبەردا صلى الله عليه وسلم كە بۆ سەركردەی سوپاكان لە هەموو غەزایەكدا دەیكردن، دەیفەرموو: ” (انطلقوا باسم الله وعلی بركە رسوله لا تقتلوا شیخًا ولا طفلاً ولا صغیرًا ولا امرأە ولا تغلوا “أی لا تخونوا”، وأصلحوا وأحسنوا إن الله یحب المحسنین) “ هەروەها دەیفەرموو: “(لا تقتلوا ذریە ولا عسیفًا، ولا تقتلوا أصحاب الصوامع)” وە لە یەكێك لە غەزاكاندا ئافرەتێكی كوژراوی بینی، فەرمووی:“(ما كانت هذه تقاتل أو لتقاتل) “

 

بنچینەی نۆیەم:

 

پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم ڕایسپاردووە نابێت هیچ شتێك بە ئاگر بسوتێنرێت، وەك دەفەرمووێت: “(لا ینبغی أن یضرب بالنار إلا رب النار) “

 

بنچینەی دەیەم:


پاراستنی ژێرخان و موڵكی تایبەت و گشتیی، ئەوەتا ئەبوبەكری سدیق یەكەم جێنشینی موسڵمانان، میری یەكەم نێردەی جەنگی لە كاتی “ئوسامەی كوڕی زەید” دا ڕادەسپێرێت و دەڵێت: ” (لا تخونوا ولا تغلوا ولا تغدورا ولا تمثلوا ولا تقتلوا طفلاً صغیرًا ولا شیخًا كبیرًا ولا امرأە ولا تقطعوا نخلاً ولا تحرقوه ولا تقطعوا شجرە مثمرە ولا تذبحوا شاە ولا بقرە ولا بعیرًا إلا لمأكلە وسوف تمرون علی قوم فرَّغوا أنفسهم فی الصوامع فدعوهم وما فرَّغوا أنفسهم له)”
وە لە وەسێتەكەیدا (خ.ر) بۆ ئەمیری ئەو سوپایەی بەرەو شام دەچوو، ئەمەی بۆ ڕاسپاردەكەی پێشووی زیاد كرد و فەرمووی:“(ولا تقاتل مجروحًا فإن بعضه لیس منه، أقلل من الكلام فإن لك ما وعی عنك، وأقبل من الناس علانیتهم وكلهم إلی الله فی سرائرهم ولا تحبس عسكرك فتفضحه ولا تهمله فتفسده، وأستودعك الله الذی لا تضیع ودائعه)”

 

بنچینەی یانزەیەم:

 

ئیسلام بەرنامەیەكی بۆ مامەڵەكردنی دیلەكاندا داناوە كە ڕێزگرتن، ژیان و كەرامەت پاراستنیان كرۆك و مەبەستی بەرنامەكەیە، خوای بەبەزەیی دەفەرمووێت: “(ثم أنتم هۆلا‌ء تقتلون أنفسكم وتخرجون فریقا منكم من دیارهم تظاهرون علیهم بالإثم والعدوان وان یأتوكم أساری تفادوهم وهو محرم علیكم إخراجهم أفتۆمنون ببعض الكتاب وتكفرون ببعض فما جزا‌ء من یفعل ذلك منكم ألا خزی فی الحیاە الدنیا ویوم القیامە یردون إلی أشد العذاب وما الله بغافل عما تعملون) البقرە 85 هەروەها خوای میهرەبان فەرموویە: “( ما كان لنبی أن یكون له أسری حتی یثخن فی اڵارض تریدون عرض الدنیا والله یرید اڵاخرە والله عزیز حكیم, لولا كتاب من الله سبق لمسكم فی ما اخذتم عذاب عظیم) اڵانفال: 67- 68 هەروەها فەرموویە: “( یا أیها النبی قل لمن فی أیدیكم من اڵاسری أن یعلم الله فی قلوبكم خیرا یۆتكم خیرا مما أخذ منكم ویغفر لكم والله غفور رحیم, وإن یریدوا خیانتك فقد خانوا الله من قبل فأمكن منهم والله علیم حكیم). اڵانفال 70-” دووبارە لە سوورەتی ‌موحەمەد‘دا دەفەرمووێت: ” ( فإذا لقیتم الذین كفروا فضرب الرقاب حتی إذا اثخنتموهم فشدوا الوثاق فإما منا بعد وإما فدا‌ء حتی تضع الحرب أوزارها ذلك ولو یشا‌ء الله لا نتصر منهم ولكن لیبلوكم بعضكم ببعض والذین قتلوا فی سبیل الله فلن یضل أعمالهم ) 4 محمد، هەروەها دەفەرمووێت: “( ویطعمون الطعام علی حبه مسكینا ویتیما وأسیرا) 8 الانسان هەروەك پێغەمبەرەكەشی (صلى الله عليه وسلم) دەفەرمووێت: “(استوصوا باڵاسری خیرًا)  أخرجه الطبرانی فی الصغیر (جـ 1، 250)”
بڕیاری ئیسلام بۆ سەرەنجامی دیلەكان لە سێ ڕەگەزدا خۆی دەبینێتەوە ئەوانیش: باش مامەڵە لەگەڵ كردنیان تا سەرەنجامیان دیاری دەكرێت، ئازاد كردن یان سەرانە “فدیە” لێسەندن لەوانەی باشیان لێچاوەڕوان دەكرێت و، كوشتنی تاوانبارانی جەنگ  دوای دادگایی كردن و بڕیاری دادگا.

به‌شه‌كانی دیكه‌ش بخوێنه‌وه‌ له‌ داهاتوودا...