الأحد، 18 نوفمبر 2012


 به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان.

به‌ریزان پیمخۆش بوو بابه‌تیك له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی جیهاد بنوسم له‌سه‌روبه‌ندی موناقه‌شه‌یه‌كم له‌گه‌ل دوو برای به‌ریز كه‌ یان ئه‌وان باش له‌ من تینه‌گه‌یشتبوون یان ئه‌وه‌تا من نه‌مپیكاوه‌. 
ئیستاش ئه‌مه‌ وه‌لامیكه‌ بۆئه‌و به‌ریزانه‌و به‌هه‌مان شیوه‌بابه‌تیكه‌ بۆ ئیوه‌ی به‌ریزو خۆشه‌ویست.
 
جیهاد:
پیناسه‌كه‌ی ؟
چه‌ند جۆری هه‌یه‌؟
 
 وه‌لام:
جیهاد به‌مانای تیكۆشان دیت... ئیتر ئه‌كرئ ئه‌و تیكۆشانه‌ به‌ مال یان   یان به‌ زوبان .
ئه‌وه‌ی له‌هه‌مووی پاداشتی زیاتره‌ ئه‌وه‌یه‌ به‌گیان تیبكۆشیت له‌پیناوی خوادا... پاشان به‌مال و سامان یارمه‌تی و هاوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ تیده‌كۆشن .
بۆچی ئه‌بئ جیهاد بكریت؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دینی ئیسلام پیش بكه‌ویت و سه‌ربكه‌ویت ، وه‌ بۆنه‌ هیشتنی  بت په‌رستی و ئینسان په‌رستی.
هه‌ربۆیه‌ ئه‌و كاته‌ی سه‌ره‌تاهاوه‌لان كاتئ چوون بۆلای پادشای مه‌سیحی له‌وه‌لامی پرسیاریكدا وتیان: ئیمه‌ ئه‌مانه‌وئ خه‌لكی ده‌ربكه‌ین له‌نه‌زانی و له‌ ده‌ركردنی له‌ بتپه‌رستی بۆ یه‌ك خواپه‌رستی.
 
خوای گه‌وره‌ ئه‌فه‌رموئ: التوبة ئایه‌تی 41  ..( انفِرُوا خِفَافًا وَثِقَالًا وَجَاهِدُوا بِأَمْوَالِكُمْ وَأَنفُسِكُمْ فِي سَبِيلِ اللَّهِ ۚ ذَٰلِكُمْ خَيْرٌ لَّكُمْ إِن كُنتُمْ تَعْلَمُونَ )
 
واته‌: (ئه‌ی ئیمانداران هه‌ر کاتێک داواکران بۆ غه‌زا له‌لایه‌ن سه‌رکردایه‌تیه‌کی متمانه پێکراوه‌وه‌): ئێوه به‌چه‌کی سووک و سه‌نگین و به‌سواره و پیاده‌تانه‌وه ڕاپه‌ڕن و ئاماده‌بن و جیهاد و تێکۆشان بکه‌ن به‌ماڵ و سامان و گیانتان له پێناوی خوادا، ئه‌وه چاکتره بۆتان ئه‌گه‌ر ئێوه بزانن و تێبگه‌ن ).
 
جیهاد (تیكۆشان)به‌ به‌خشینی مال ئه‌كرئ .واته‌ ئه‌وه‌ی مال ببه‌خشیت له‌ریگه‌ی خودا ئه‌وه‌ به‌جیهاد بۆی ئه‌ژمیردریت. وه‌كو چۆن ئیمامی عوسمان یه‌ك كۆش ئالتون ی هینا بۆ پیغه‌مبه‌ر دروودی خوای لیبیت كه‌ بیدات به‌كه‌ل و په‌ی تیكۆشان له‌ریگه‌ی خوادا و جاری واش هه‌بووه‌ یه‌ك ره‌وه‌ وشتری به‌خشیوه‌.
 
پاشان جۆریكی دیكه‌ی جیهاد بریتیی له‌ وتنی قسه‌ی حه‌ق له‌هه‌ندئ كاتدا: - أخرج الحاكم في المستدرك وصححه، وابن عبد البر في التمهيد، عن جابر (رضي الله عنه) عن النبي (صلى الله عليه وآله وسلم) قال: «سيد الشهداء حمزة بن عبد المطلب، ورجل قام إلى إمام جائر فأمره ونهاه فقتله».
- وأخرج الطبراني في الأوسط عن ابن عباس (رضي الله عنه) قال: قال رسول الله (صلى الله عليه وآله وسلم): «سيد الشهداء يوم القيامة حمزة بن عبد المطلب، ورجل قام إلى إمام جائر فنهاه وأمره فقتله».
- روى أبو داود، وابن ماجه عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ (صلى الله عليه وآله وسلم): «أَفْضَلُ الْجِهَادِ كَلِمَةُ عَدْلٍ عِنْدَ سُلْطَانٍ جَائِرٍ أَوْ أَمِيرٍ جَائِرٍ».
- وأخرج الترمذي (وحسنه) عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ أَنَّ النَّبِيَّ (صلى الله عليه وآله وسلم) قَالَ: «إِنَّ مِنْ أَعْظَمِ الْجِهَادِ كَلِمَةَ عَدْلٍ عِنْدَ سُلْطَانٍ جَائِرٍ».
 
ئگرنگ بیت و په‌یوه‌ندی به‌بابه‌ته‌كه‌وه‌ بیت (باشترین تیكۆشان (الجهاد) ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌سیك وته‌یه‌كی راست و حه‌ق بلیت لای پیشه‌وایه‌كی سته‌مكار (ئه‌میریكی سته‌مكار).
 
ئیمامی حه‌مزه‌ گه‌وره‌ترین شه‌هیده‌ له‌ رۆژی قیامه‌تدا ، وه‌ پیاویك كه‌ وشه‌یه‌ك لای حاكمیك یان پیشه‌وایه‌كی سته‌مكار بلیت و پیشه‌واكه‌  بیكوژیت ئه‌وه‌ گه‌وره‌ترین جیهادی كردووه‌.
 
لیره‌دا ئه‌كرئ بلیین ته‌نها به‌سیلاح و شمشیر جیهاد ناكریت به‌لكو ئه‌وه‌ به‌شیكی جیهاده‌ له‌چه‌ندبه‌شیك...واته‌ جیهادی شمشیر پیی ئه‌گوتریت (غه‌زا).
 
جیهاد به‌چوار قۆناغدا رۆیشتووه‌:
یه‌كه‌م: بانگه‌وازی نهینی... تا 3سال.
دووه‌م: بانگه‌وازی ئاشكرا ده‌ستی پیكردووه‌ تاكو كۆچكردنی پیغه‌مبه‌ر دروودی خوای لیبیت... ئه‌م دوو قۆناغه‌ش ناسراوه‌ به‌ قۆناغی مه‌ككی.
سێیه‌م: بانگه‌وازی ئاشكرا : وه‌ به‌جه‌نگ هاتن له‌گه‌ل ئه‌و لایه‌ن و كه‌س و تاقمانه‌ی كه‌ شه‌ریان ده‌ویست و ده‌ستدریژییان ئه‌كرده‌سه‌ر موسولمانان و ئیسلام ئه‌مه‌ له‌دوای كۆچ كردنی حه‌زره‌ت ... پاشان ئالیره‌دا ئه‌مر كراوه‌ به‌ موسولمانان كه‌ جیهادی شمشیر بكه‌ن : وقاتلوا فی سبیل الله الذین
یقتلكونكم...
 
واته‌ :له‌ ریگه‌ی خوادا تیبكۆشن له‌گه‌ل ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ جه‌نگتان له‌گه‌ل ئه‌كه‌ن. به‌رده‌وام بوون تامه‌ككه‌ رزگاربوو.
 
چواره‌م:  ئه‌بئ له‌گه‌ل ئه‌وكه‌سانه‌دا جه‌نگ بكریت كه‌ باوه‌ریان به‌خوا نیه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ بوونه‌ته‌ ریگر له‌ریگه‌ی بلاو بوونه‌وه‌ی دینی ئیسلام.
 
وقاتلوا المشركین كافة. ئیتر به‌م شیوه‌یه‌ جیهاد جیگربووه‌ تارۆژی قیامه‌ت.
بۆیه‌ پیغه‌مبه‌ر ئه‌فه‌رمووئ: جیهاد هه‌ر ئه‌كرئ له‌و رۆژه‌وه‌ی من بوومه‌ته‌ پیغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تاكو قیامه‌ت  سته‌می هیچ سته‌مكاریك و دادپه‌روه‌ری هیچ دادپه‌روه‌ریك هه‌لی ناوه‌شینیته‌وه‌.
 
تیبینی: واجب بونی غه‌زا ئه‌بیته‌ دووبه‌ش:
یه‌كه‌م:  فرض الكفاية. :
 
له‌وكاته‌ی كه‌ كافران له‌ولاتی خۆیانبن و ده‌سه‌لاتیان به‌سه‌ر ئیسلامدا نه‌بیت : به‌و شیوه‌یه‌ سالی یه‌ك جار فه‌رزه‌و زیاتر بكریت سوننه‌ته‌ ... كه‌ كۆمه‌لیك له‌ موسولمانان پیی هه‌لده‌ستن و ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن و به‌م شیوه‌یه‌ له‌سه‌ر موسولمانه‌كانی دیكه‌ لاده‌چیت.
 
دووه‌م: فرض العين...  واته‌ له‌سه‌ر ته‌واوی خه‌لكانی موسولمانان واجبه‌ ئه‌مه‌ش ئه‌و كاته‌ ئه‌كرئ كه‌ كافره‌كان بینه‌ ناو ولاتی ئیسلام و بیان چه‌وسینیته‌وه‌و ریگری بكات له‌ ئاینه‌كه‌یان.
 
یان ئه‌وكاته‌ی كه‌ سه‌رۆكی ئه‌و ولاته‌ یان ئه‌و شوینه‌ حوكم به‌ قورئان نه‌كات..!
وه‌ زانایانی سه‌رده‌م یه‌كده‌نگن له‌وه‌ی كه‌ سه‌رۆكی موسولمانان نابیت كافربیت..! یاخود نویژی نه‌ده‌كرد یان ئه‌مری به‌خه‌لكه‌كه‌ نه‌ده‌كرد كه‌ نویژ بكه‌ن ..!
یان بیدعه‌ی بلاو ئه‌كرده‌وه‌ ... ئه‌وه‌به‌ واجب دانراوه‌ كه‌ موسولمانان  له‌دژی بجه‌نگن...ئه‌گه‌ر ئه‌گونجا.
ئه‌گه‌ریش نه‌ده‌گونجا ئه‌وه‌ ئه‌بئ موسولمانان له‌و شوینه‌ هیجره‌ت بكه‌ن.
(خوا په‌نامان بدات به‌خوا هه‌موومان كه‌مته‌رخه‌مین له‌ئاست دینی ئیسلام و ئیمانه‌كه‌مان)
 
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر درێژه‌ی نه‌ده‌مێ لیره‌وه‌ كۆتایی پئ دینم.
هیوادارم سوودم پئ گه‌یاندبن.
 
سه‌رچاوه‌: فتح القریب.