جیاوازی له‌نێوان هه‌ردوو چه‌مكی الحیا‌ء و الخجل .
محمدكاكه‌برا 2012/11/20
ئیمانی موسوڵمانان بریتی یه له چه‌ندبه‌شێك و هه‌ریه‌كه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌كی خۆی هه‌یه ،
ئه‌وه‌ی
ئێمه لێره‌داباسی ئه‌كه‌ین ته‌نها یه‌ك به‌شی ئه‌و باوه‌ره‌یه كه پێك
هاتووه له 60 و ئه‌وه‌نده‌به‌ش یان 70 و ئه‌وه‌نده‌به‌ش...
پێش هه‌موو شتێك ئه‌بئ ئه‌وه بزانین كه نابێت له وتنی حه‌قدا شه‌رم بكه‌ین...!
ئه‌وه‌تا
پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌فه‌رمووێ له‌حه‌دیسی قودسیدا ..(ان الله لایستحیی من
الحق..)تاكو 3جار پێفه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌مه دووباره
ئه‌كاته‌وه...واته (خواشهرم ناكات له وتنی راستی (الحق).
شه‌رم به‌شێكه له‌ئیمان وه‌چه‌ندین جار پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم باسی بۆمان كردووه و ئاگاداری كردوینه‌ته‌وه.
وه‌كو
له ده‌قێكی فهرموودهكانیداهاتووه ئه‌فه‌رمووێ : أخرج مسلم بسنده عن
عبد الله بن دينار عن أبي صالح عن أبي هريرة عن النبي صلی الله علیه وسلم
قال : " الإيمان بضع وسبعون شعبة والحياء شعبة من الإيمان"
واته: باوه‌ر حه‌فتاو ئه‌وه‌نده به‌شه ، حه‌یاء (ئابروو) به‌شێكه له باوه‌ر.
یاخود له‌شوێنێكی دیكه ئه‌فه‌رمووێت:
(
وعن عبد الله بن دينار عن أبي صالح عن أبي هريرة قال : قال رسول الله صلی
الله علیه وسلم "الإيمان بضع وسبعون أو بضع وستون شعبة فأفضلها قول لا إله
إلا الله وأدناها إماطة الأذى عن الطريق والحياء شعبة من الإيمان ".
واته:
باوه‌ر حه‌فتاو ئهوهندهبهشه یان شه‌ست و ئه‌وه‌نده به‌شه
به‌رزترینیان وتنی (لااله الا الله ) هو نزمترینیان لابردنی ئازاره له
رێگه‌ی موسوڵمانان و ئابروو (الحیا‌ء) به‌شێكه له ئیمان.
هه‌روه‌ها
ئه‌بێت ئه‌وه بزانین كه حه‌یاء جگه‌له باشه هیچی تری لێ سه‌وزنابێت.
هه‌روه‌كو پێغه‌مبه‌رمان صلی الله علیه وسلم فه‌رموویه‌تی:
"الحياء لايأتى الابخير وفى روايه مسلم الحياء كله خير".
واته:
حه‌یاء هیچ به‌دوای خۆیداناهێنێت جگه له باشه، وه‌له ریوایه‌تی ئیمامی
موسلیمدا هاتوه كه ئه‌مه‌شی له‌گه‌ڵدایه (حه‌یاء هه‌مووی چاكه‌یه).
وقال النبی صلى الله عليه وسلم"ان لم تستحى فاصنع ماشئت " أو اذا لم تستحیی .....
واته بێگومان ئه‌گه‌ر شه‌رم نه‌كه‌یت چی ئه‌كه‌یت بیكه..!
به‌راستی ئه‌مه وه‌كو هه‌ره‌شه‌یه‌ك وایه به‌نسبه‌ت ئیماندارانه‌وه.
به‌رێزان سه‌رنجتان بۆبهسهرهاتێكی زۆر كورت رائه‌كێشم:
كاتێ پیغه‌مبه‌ر ( صلی الله علیه وسلم ) به‌هاوه‌ڵانی فه‌رموو (شه‌رم له‌خوابكه‌ن شه‌رمێكی پر له‌راستی.. )
هاوه‌ڵانیش فه‌رموویان :ئێمه شه‌رم ئه‌كه‌ین سوپاس بۆخوا ...جا پێغه‌مبه‌ر فه‌رمووی :
((
الاستحیاء من الله ان تحفظ الراس وما وعی ، والبطن وما وعی ، وان تذكر
الموت والبلی ومن اراد الأخرة وترك زینة الحیاة الدنیا ، فمن فعل ذالك فقد
استحیاء من الله )).
واته: مه‌به‌ستم ئه‌و شته‌ی كه ئێوه ئه‌یڵێن
شه‌رم ئه‌وه نیه ، به‌ڵكو شه‌رم كردن له‌خوا به‌راستی ئه‌وه‌یه كه
سه‌رت بپارێزیت له‌گه‌ل ئه‌ندامانی سه‌ر،
وه( زك)ت (سك)ت بپارێزیت
له‌گه‌ل حه‌زو بۆچونه‌كانی وه‌كو خواردن و عه‌وره‌ت و ئارهزواتهكانی،
پاشان باسی مردن و رزینی لاشه‌ت بكه هه‌ركه‌س ژیانی دوا رۆژی بوێت واز
ئه‌هێنێت له حه‌رامه‌كانی دونیا ، جا هه‌ركه‌س كار به‌م فهرموودهیهبكات
به‌راستی شه‌رم له‌خوا ئه‌كات.
تائێره بۆمان ده‌ركه‌وت كه شه‌رم چیه‌و چۆنه.
شه‌رمنی جیاوازه له‌گه‌ل ترسنۆكی:
به‌رێزان
، كاتێك كه‌سێك له به‌رده‌می جه‌ماوه‌ردا بیه‌وێ وتارێك بدات یان
مه‌قاله‌یه‌ك بخوێنێته‌وه یان قوتابی بێت له قوتابخانه یان زانكۆ و
هه‌ستێت بۆ شه‌رح كردنی وانه‌كه‌و له‌به‌ر ده‌می قوتابیه هاورێكانی ،ئه‌م
كه‌سه رێ ئه‌كه‌وێت ئه‌ژنۆكانی بله‌رزێ و روخسار ی سوور بێته‌وه‌و
ئاره‌قه بكات و ده‌می تێك بئاڵێت ،ئه‌گه‌ر لێی بپرسیت مه‌سه‌له چیه بۆ
وات لێهاتووه ره‌نگه بڵێت (شه‌رمم كرد...! ) بێگومان كه ئه‌وه وانیه
ئه‌بێت بڵێت:
(من ترسام له‌وه‌ی كه هه‌ڵه بكه‌م و خه‌ڵكی یان هاورێكانم گاڵته‌م پێبكه‌ن..! )
بینیتان شه‌رم له‌كوێ و ترسان له‌كوێ...؟
بێگومان ئه‌م ترساوه نه‌ك شه‌رمی كردبێت.
به‌رێزان : بۆ ئه‌وه‌ی باشتر تێبگه‌ین نمونه به ژیانی پێغمبه‌ر صلی الله علیه وسلم دێنینه‌وه...
هه‌موومان
ئه‌زانین كه پێغه‌مبه‌ر علیه الصلاة والسلام له‌ئاستی وتنی حه‌ق شه‌رمی
نه‌كردووه... ئه‌و له‌سه‌ر مینبه‌ر جاری واهه‌بووه ئه‌وه‌نده به‌ده‌نگی
به‌رز قسه‌ی كردووه ته‌نانه‌ت عاباكه‌ی له‌سه‌ر شانی موباره‌كی كه‌وتۆته
خواره‌وه...!
هه‌مووشمان ئه‌زانین كه ئه‌و له‌بوكی یه‌ك شه‌وه شه‌رمنتر بووه..! بلا تشبیه.
به‌ڵام له‌وتنی حه‌ق په‌كی نه‌كه‌وتووه‌و شه‌رمنی یان ترسان له هه‌ڵه‌كردن رێگری نه‌كردووه لێی.
كاتێك
ئیمامی عمر خوا لێی رازی بێت بینی كه هاوه‌ڵێك زۆۆۆر به
له‌سه‌رخۆییه‌وه ئه‌روات به‌رێگادا...واته زیاد له حه‌دی خۆی
خاوبوو...(ئه‌یویست وا پشان بدات كه شه‌رمنه‌و خۆبه‌كه‌م زانه...!
ئیمام
فه‌رمووی:( سه‌رت بڵند بكهوهبانهیهم به‌م شمشێره له‌ملت بده‌م...!
ئیسلام زه‌لیل نیه زه‌لیلی مه‌كه..! سه‌رت به‌رز بكه‌ره‌وه‌و جوان برۆ
به‌رێگادا..!
بێگومان ئه‌بێت ئاگاداربین نه‌چێته بواری فیزه‌وه
به‌ڵكو ده‌بێت مام ناوه‌ندێك وه‌ربگرن و له‌وه‌شدا میان رهو بین ...وعباد
الرحمن یمشون علی الارض هونا...واذا خاطبهم الجاهلون ، قالوا سلاما...
واته:
به‌نده‌كانی خوا به ئارامی و له‌سه‌رخۆییه‌كی جوان و مام ناوه‌نده‌وه
ئه‌رۆن به‌رێگادا ، (له‌نێوان خێرا‌و زۆر خاو‌دا) وه‌كاتێك ده‌كه‌ونه
قسه‌له‌گه‌ڵ بێ ئاگاكان و نه‌زانه‌كاندا ئه‌مان له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێن سڵاو.
واته ده‌مه قاڵه‌و موناقه‌شه‌ی بیسوود ناكه‌ن ئه‌گه‌ر بیكه‌ن به جوانی ئه‌یكه‌ن (وجادلهم باللتی هی أحسن...) .
له‌وتنی
حه‌قدا نابێت شه‌رم بكرێت: پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم ئه‌فه‌رمووێت:
(له‌ئافره‌تانی ئه‌نصاردا شتێكیان زۆر باشه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هیچ كات
شه‌رم له وتنی حه‌ق ناكه‌ن (شه‌رم به‌ومانایه‌ی بترسیت له هه‌ڵه....).
**********************************************************