الأحد، 18 نوفمبر 2012

وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سه‌ نه‌فامانه‌ی كه‌ بوهتانی ئه‌وه‌ ئه‌كه‌ن بۆپێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم كه‌ ئاره‌زووباز بوه‌..! حـــاشا.

هاورێیان ئه‌مه‌ كۆمه‌ڵێك خاڵه‌ بۆوه‌ڵامدانه‌وه‌ی شه‌هوه‌تبازه‌كان كه‌ ئه‌یانه‌وێ به‌ شوبهه‌ بیرو هۆشی موسوڵمانه‌ لاوازه‌كان تێك بده‌ن..!



1- له‌ماوه‌ی هه‌رزه‌كاریی و گه‌نجی و پێش ژنهێناندا شتێكی وای لێده‌گێڕدرایه‌وه‌ كه‌ به‌ڵگه‌بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ شه‌هوانیی بووه‌،یان كارێكی نائه‌خلاقی كردووه‌.
2- له‌وسه‌رده‌می كه‌ كوڕان پێش ته‌مه‌نی 15 ساڵی ژنیان ئه‌هێنا ئه‌وتا بیست و پێنج ساڵی نه‌ده‌مایه‌یه‌وه‌ و ژنهێنانی دوانه‌ده‌خست،وه‌نه‌بێ له‌به‌ر كه‌م توانایی یان كه‌س ئاماده‌ نه‌بووبێ ژنی بداتێ به‌ڵكو هه‌موو كه‌س ئاماده‌بووژنی بداتێ و هه‌موو كچانیش به‌ ئاواته‌وه‌ بوون كه‌شووی پێبكه‌ن،به‌ڵام ئه‌و خۆی خولیای ژنهێنانی نه‌بووه‌،
ئه‌وه‌ش كه‌ گومانی تیا نییه‌ تا خوازبێنی خه‌دیجه‌ باسی ژنهێنانی لای هیچ كه‌س له‌ مامه‌كان و هیچ هاوڕێیه‌كیش نه‌كردبوو.
3- ژنێكی 15ساڵ له‌ خۆی گه‌وره‌تری نه‌ده‌هێنا،یان وه‌ك چه‌په‌كان ئه‌ڵێن ئه‌گه‌ر له‌به‌ر سامانه‌كه‌ی بوایه‌ له‌ ژێره‌وه‌ په‌یوه‌ندی له‌گ‌ه‌‌ڵ كه‌سی تردا ده‌به‌ست.
4-ده‌یتوانی سوود له‌ پاره‌كه‌ی خه‌دیجه‌ وه‌ربگرێت و خۆی پێبگه‌یه‌نێت و له‌و جیابێته‌وه‌ و ژنی تر بێنێت.
5-كاتێك قوڕه‌یشییه‌كان پێشنیاری جوانترین ژن و باڵاترین كۆشك و زۆرترین پاره‌و ده‌سه‌ڵاتیان پێی دا قبوڵی ده‌كرد.
6-له‌ پاش مردنی خه‌دیجه‌ ژنێكی جوانی ده‌هێنا نه‌ك بچێت سه‌وده‌یه‌كی بێوه‌ژنی به‌ته‌مه‌نی بێدیمه‌ن بهێنێت چوار ساڵی ڕه‌به‌ق به‌ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌ویشدای به‌سه‌ر به‌رێت.
7-ئه‌و هه‌موو بێوه‌ژنه‌ی له‌خۆی كۆنه‌ده‌كرده‌وه‌ و له‌ جیاتی ئه‌وان كچی جوانی ده‌خواست به‌تایبه‌تی كاتێك له‌مه‌دینه‌ بوو وه‌ ده‌سه‌ڵاتی په‌یداكردبوو له‌ڕووی توانا و لاشه‌ شه‌وه‌ به‌توانا بوو و له‌ڕووی دیمه‌نیشه‌وه‌ هه‌ر گه‌نج دیار بوو نیشانه‌ی پیری لێده‌رنه‌كه‌وتبوو،پیاوێكی جوان و هه‌ڵكه‌وتووبوو.هه‌موو كه‌سێكیش ئاماده‌بوو ژنی بداتێ و هه‌موو كه‌سێكیش ئاماده‌ بوو شووی پێبكات.
8-ته‌ڵاقدانی ژنه‌كانی خۆیی و گۆڕینه‌وه‌ی به‌ ژنی تری له‌خۆی حه‌رام نه‌ده‌كرد،به‌ڵكو ده‌رگای له‌سه‌رخۆی ده‌خسته‌ سه‌ر پشت و به‌ ئاره‌زووی خۆی ته‌ڵاقی ده‌دان و ژنی جواتری ده‌هێنا.
· 
9-هه‌موو ئه‌وانه‌ی خۆیان پێشكه‌شی ده‌كرد قبوڵی ده‌كردن و ده‌یخواستن.
10-ئه‌و ژیانه‌ ساده‌ و هه‌ژارییه‌ی بۆ خۆی هه‌ڵنه‌ده‌بژارد و به‌ڵكو جوانترین كۆشكی بۆ خۆی درووست ده‌كرد باشترین خواردنی ده‌خوارد.
11-جوانترین كچی عه‌ره‌ب كه‌ كچێك بوو به‌ناوی (شيطانة العرب) كه‌ له‌شه‌ڕی (به‌نی فه‌زاره‌)دا به‌ دیل گیرا نه‌یده‌گۆڕییه‌وه‌ به‌ چه‌ند دیلێكی موسوڵمان به‌ڵكو بۆ خۆی هه‌ڵده‌گرت.
12شه‌وان ئه‌و هه‌موو شه‌ونوێژو عیباده‌ته‌ی نه‌ده‌كرد و خه‌وی له‌خۆی حه‌رام نه‌ده‌كردو له‌سه‌ر حه‌سیر نه‌ده‌خه‌وت.،به‌ڵكو جێگای نه‌رم و خۆشی ڕاده‌خست و شه‌وانی به‌ ڕابواردن به‌سه‌ر ده‌برد نه‌ك به‌ عیباده‌ت.
13-ئه‌و هه‌موو ڕۆژووه‌ی نه‌ده‌گرت و له‌ ڕۆژووشدا ویصالی نه‌ده‌كرد،چونكه‌ وه‌ك ئاشكرایه‌ له‌كاتی ڕۆژودا سێكس كردن له‌سه‌ر ڕۆژووه‌وان حه‌رامه‌"با پێغه‌مبه‌ر یش بێت"،نه‌ك وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ندێك نه‌فام و نه‌شاره‌زا بۆی هه‌ڵده‌به‌ستن كه‌ له‌ كاتی ڕۆژوودا سێكسی ئه‌نجام دابێت!!!.
14-ئه‌گه‌ر پێغه‌مبه‌ر(صلی الله علیه وسلم) كه‌سێكی شه‌هوانی و هه‌وه‌سباز بوایه‌(حاشا له‌و)ده‌بوایه‌ ئه‌و شته‌ له‌ناو خه‌ڵكیدا ده‌نگی بدایه‌ته‌وه‌ و نه‌یاران و بێباوه‌ڕان بیانكردایه‌ به‌ ڕه‌خنه‌ و قاویان بدایه‌ له‌سه‌ری،به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ هه‌موو كه‌سێك ئاشكرایه‌ ئه‌وه‌یه‌ هیچ كه‌سێك له‌ نه‌یارانی هاوسه‌رده‌می وه‌ها تۆمه‌تێكیان ئاڕاسته‌ی نه‌كردووه‌.
15- داواكاریی ژنه‌كانی بۆ چاككردنهی بژێوییان ڕه‌ت نه‌ده‌كرده‌وه‌ و له‌به‌ر ئه‌و داواكارییه‌ سه‌رپشكی نه‌ده‌كردن له‌ نێوان جیابوونه‌وه‌ و قبوڵكردنی ئه‌و ژیانه‌دا كه‌ ساده‌یی و هه‌ژارییه‌.به‌تایبه‌ت كه‌ خێزانه‌كانی ده‌یانزانی له‌ توانایدا هه‌یه‌ بژێوییان باشتر بكات.
16-فه‌رمانی نه‌ده‌دا به‌ ئافره‌تان خۆیان داپۆشن و به‌ڵكو به‌ناوی فێركردن و ته‌مێ كردنه‌وه‌ مافی به‌خۆیی ده‌دا ته‌ماشایان بكات.
17- له‌كاتی به‌یعه‌ت وه‌رگرتندا له‌ ئافره‌تان ته‌وقه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردن یان ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش ده‌ستی بهێنایه‌ ده‌ستی خۆی دانه‌ده‌پۆشیی.
سه‌رچاوه‌(كتێبی..وه‌ڵامی پرسیاره‌كان..ڕه‌واندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێ گومان سه‌باره‌ت به‌ڕاستییه‌كانی ئیسلام)